خەتیب دیجلە لە پێشەنگانی سیاسی کورد
خەتیب دیجلە یەکێک لە پێشەنگەکانی هەڵمەتی "ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٥ ساڵە لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی لە گۆشەگیریدایە و ماوەی ٣٩ مانگە هیچ هەواڵێکی لێ نادرێت. هەروەها لە دیداری لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی بێبەش کراوە و لە گۆشەگیریەکی ڕەها لە ئیمرالی ڕاگیراوە، ئەمانە و سەرجەم ئەو بابەتانەی پەیوەندیدارە بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە لە ئیمرالی و هەروەها هەڵمەتی ئازادیی و زنجیرە چالاکییەکانی ١٥تا ٢٢حوزەیران لە ٥٠ شاری ئەوروپا قسە و هەڵسەنگاندنی کردووە کە لە خوارەوە هاوبەشی دەکەین.
"ڕێبەر ئۆجالان سەرمایەداری ڕیسوا دەکات"
هەڵمەتی ئازادیی لە ١٠ی تەشرینی یەکەمەوە بەردەوامە. ئێمە هێشتا باس لە پرسیارەکانی وەک چۆن دەتوانین ئەم هەڵمەتە فراوانتر بکەین، چۆن بتوانین زیاتر بەربڵاوی بکەینەوە هەوڵدانەکانمان بەردەوامە. بۆیە بیرۆکەی "ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان" لەم چوارچێوەیەدایە. بەڵام نەک هەر ئەوە، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و دواتر گۆشەگیری سیستماتیک کە لە ئیمرالی بەڕێوە دەچێت، تەنیا دژی ڕێبەر ئۆجالان وەک کەسایەتییەکی سیاسی و نوێنەری سیاسی گەلی کورد نییە. بەڵکوو ئەم گۆشەگیرییە لە دژی ڕۆڵی ڕێبەر ئۆجالانیشە کە بە پێشەنگ و فەیلەسوفی سۆسیالیزمی دیموکراتیکی سەدەی ٢١ ناسراوە. چونکە ڕێبەر ئۆجالان بە پێشخستنی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و سۆسیۆلۆژیای ئازادی، تیۆری ئەڵتەرناتیڤی مۆدێرنیتەی بۆ مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پێشکەش دەکات. کەواتە بەڕێکەوت نییە کە نووسیویەتی: "من بە قووڵی ئاگادارم کە لە کەسایەتیی مندا دژە سەرمایەدارییەکی باش حوکم و سزا دەدرێت". هەروەها ئەمەش هۆکاری سەرەکی ڕەهەندی نێودەوڵەتی سیستەمی ئیمپریالیزم و بێدەنگی بەردەوامی کۆمەڵگا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانە. ئەو پارێزنامانەی کە لە ئیمرالیدا نووسیویەتی، سیستەمی سەرمایەدارییان ئاشکرا کرد و چارەسەری بەدیلیان بۆ کۆمەڵگا پێشکەش کرد.
هەرچەندە مەبەستی سیستەم، دیل گرتن و گۆشەگیری و دوورخستنەوەی بیری ئۆجالانە لە کۆمەڵگا، بەڵام "وتووێژی"ی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان و چالاکوان و ڕۆشنبیرانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان لە سەرانسەری جیهاندا لە ئارادایە. کاریگەری پارێزنامەکانی و به تایبەتی مانیفێستی شارستانییەتی دیموکراتیک دەرخەری ئەوەیە که بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجەلان له مێژه له دیواره کانی زیندانی ئیمرالی تێپەڕیوه و ناتوانرێت ئیت بیرۆکەکانی زیندانی بکرێن. ڕۆژانی وتووێژ کە لە نێوان ١٥ بۆ ٢٢ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت، ئامانج نیشاندانی کاریگەریی فەلسەفەی سیاسی ئۆجالانە. لە زیاتر لە ٥٠ شاری وڵاتە جیاوازەکانەوە چالاکییەکان بۆ تاوتوێکردنی بیرۆکەکانی ئۆجالان بەڕێوەدەچن. بۆ نموونە، بڵاو کردنەوەی کتێب، بابەتی پاڵپشتی کردن، خوێندنەوەی گشتی، کۆشکی بڵاو کردنەوەی زانیاری، نمایشی هونەری، شانۆ، سیمیناری پەروەردەیی و بابەتی دیکە بەڕێوەدەچێت.
تا ئێستا لە وڵاتانی کینیا، کۆڵۆمبیا، فینلاند، سوید، فەرەنسا، ئاڵمانیا، کەتەلۆنیا، یۆنان، ئیتاڵیا، سویسرا، قوبرس، بەلجیکا، بەریتانیا، سلۆڤینیا و پۆڵەندا چالاکییەکان پلانیان بۆ دانراوە. لە وڵاتانی دیکەش چالاکییەکان بەڕێوەدەچن. ئەم زنجیرە چالاکییە لەلایەن ڕێکخستنە دیموکراسی، سۆسیالیستی، ئیکۆلۆژی، فێمینیست، گروپی پشتیوانی و خوێندکاران و دامەزراوە کوردیەکان ڕێکدەخرێت.
"لە بەرامبەر قەیرانەکاندا، سەرۆک ئاپۆ پێشنیاری چارەسەری کاریگەر پێشکەش دەکات"
دیجلە ڕوونی دەکاتەوە کە یەکێک لە ئامانجەکانی هەڵمەتی ئازادی ناساندنی پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژییە کە پشت بە ئازادی ژنان دەبەستێت لە دەرەوەی کوردستان و وتی: "لەبەر ئەم هۆکارە "ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ ئۆجالان"یش دەتوانێ بێتە هۆی بەردەوامبوون و قووڵکردنەوەی "ڕۆژانی خوێندنەوەی بیرۆکەکانی ئۆجالان" کە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو. ئەوە دەرخەری ئەوەیە کە بزووتنەوە، ناوەند و ڕۆشنبیرە جۆراوجۆرەکان فەلسەفەی سیاسی ڕێبەر ئۆجالانیان کردۆتە هەوێنی کارەکانیان. چونکە قەیرانی مۆدێرنیتی سەرمایەداری لە هەموو شوێنێک بوونی هەیە و بەردەوام قووڵتر دەبێتەوە. بەڵام لە کاتێکدا هێزە دیموکراسی و سۆسیالیستیەکان لەم قۆناغە هەستیارەدا ڕێگە چارەی پێویست ناخوڵقێنن، بزووتنەوە ڕاستڕەوەکان و فاشیستەکان - وەک لە دوایین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپادا بینیمان - ترسەکانی کۆمەڵگا دەقۆزنەوە و دەستوەردانی دەکەن. ڕێبەر ئۆجالان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی تیۆری و پراکتیکی، ڕێگاچارەی تایبەت پێشکەش بە هێزە سۆسیالیستەکان دەکات. لەو چوارچێوەیەدا ڕێبەر ئۆجالان ئاماژە بەوە دەکات کە سیستەمی ئۆپۆزسیۆن پێویستی بە پێداچوونەوەی فیکری و ئەخلاقی و سیاسی بنەڕەتی هەیە. بەدواداچوون و هەوڵ دەدرێت بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو پرسانەی کە ڕێبەر ئۆجالان گرنگی پێداوە و پێشکەشی کردووە. بێگومان لە بواری کارەکانماندا کەموکوڕی هەیە، بەڵام هەوڵدەدەین تێپەڕێنین. ئێمە وەک چەپ، سۆسیالیست، پێشکەوتنخواز، دیموکراتیک، بزووتنەوەکانی ژنان و بزووتنەوە ئیکۆلۆژییەکان هەوڵ دەدەین چارەسەرییەکان بڵاو بکەینەوە.
"سێبەری بیرۆکەکانی ئاپۆیی جیهان دەگرێتەوە"
دیجلە ڕایگەیاند کە تەڤگەری ئازادیی کوردستان و بنیاتنەری ئەم شۆڕشە ئۆجالان، بە بەرخۆدان و سەرهەڵدانی خۆی ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕێت لە پەرەپێدانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە ڕۆژئاوا ئەو شۆڕشەی لەسەر بنەمای بیرۆکەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک پەرەی سەندووە، بزووتنەوەیەکە پشتیوانی نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە. لە سەردەمێکدا دەگوترا ' لە ئەوروپادا سێبەرێک دەگەڕێت ئەویش سێبەری کۆمۆنیزمە'، بەڵام ئەمڕۆ ئەوە 'سێبەری بیرۆکەکانی ئاپۆییە بە جیهاندا دەگەڕێت و دەبێتە دیالێکتیکێک لە جێگرەوەیدا. کاریگەری ئەم سێبەرە زۆر زیاترە لە هێزی ڕێکخستنی ئێستای خۆی."
لە کۆتایی قسەکانیدا دیجلە وتی: "ئامانج لەم هەڵمەتە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. بۆ ئەمەش دەبێت بەردەوام لە چالاکیدا بین. هاوڕێکانمان زۆرباش چالاکن و ئەوەش جێگەی دڵخۆشییە. گەلەکەمان گرنگییەکی زۆر بەم هەڵمەتە دەدات و بەشداری تێدا دەکات. ئەمە دەبێ زیاتر بەرفراونتر بێت. لە ڕاستیدا دوایین نامەکان بۆ سی پی تی و ڕێکخراوەکانی یەکێتی ئەوروپا گرێدراوی ئەوەیە، بانگەشەیان کردووە. پێویستە ئەم جۆرە هەوڵانە لە هەموو شوێنێک و لە ئاستی ناوخۆییدا پێشکەون. بۆ نموونە تەنانەت لە هەموو شار و شارۆچکەکاندا پێویستە داوا لە ڕێکخستنە ڕۆژنامەوانی، حیزب و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بکرێت و ئەم هەڵمەتە ببێتە ڕۆژەڤی ئەو دامەزراوانە. پێویستە هەموو کوردێک وەک دیپلۆماتکارێک کار بکات بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بین. هەموو وڵاتپارێزان، ئەو کەسانەی لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک شارەزان، دەبێت چالاکانە هەڵسووڕێن. پێویستە پارێزنامەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بخوێنرێنەوە، بدرێنە لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەسەر ئەو بنەمایە ڕێکخستن پەرە بستێنێ.