خزمی زیندانیان بە لەچکی سپییەوە چالاکیان ئەنجامدا: دەنگمان ببیستن

دایکان بۆ دژایەتی گۆشەگیری ئیمراڵی و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دادی تورک یەڵماز تونچ، لە وانەوە هاتنە ئەنقەرە، لەچکە سپیەکانیان فڕیدایە سەر زەوی و داوایان کرد دەنگیان ببیسترێت.

چالاکییەکانی دەنگت بخەپاڵ ئازادی

خزمی زیندانیان لە وانەوە هاتنە ئەنقەرە، بە داخوازی "دادپەروەری بەدی بهێنە، یاسا جێبەجێ بکە" ویستیان لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونچ کۆببنەوە. ئەم هەفتەیەش وەڵامی داواکەیان نەدرایەوە. خزمی زیندانیان لەبەردەم ناوەندی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کۆبوونەوە، پۆلیس نەیهێشت بەرەو وەزارەت بچن، یەک لە بەرپرسانی پۆلیس گوتی وەزیر لەوێ نییە.  

خزمی زیندانیان بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ماف، یاسا، دادپەروەری" ئاستەنگی پۆلیسیان شەرمەزار کرد، پاشان ڕاگەیاندراویان خوێندەوە، خزمی زیندانیان بانگەوازیان کرد بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و ڕایانگەیاند زانیاریان لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە، گوتیان: "ئێمە تەنها بۆ خۆمان تێناکۆشین، بۆ هەموو نیشتەجێیەکی ئەم جوگرافیایە تێدەکۆشین. بانگەواز لە هەموو ڕۆشنبیرانی دەکەین، ئیتر دەنگی دایکان ببیستن".

پاشان دایکان لەچکە سپییەکانیان لەسەر زەوی دانا و بانگەوازی "ئاشتی"یان کرد.