خزمی زیندانیان لەبەردەم زیندانی باکرکۆ کۆبوونەوە

خزمی زیندانیان لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا.

خزمی زیندانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا. پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی جڤاکی مەدەنی و پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە بەشداربوون، لە چالاکییەکەدا پانکارتی "بۆ شکاندنی گۆشەگیری دەنگت بخەپاڵ ئازادی" هەڵگیرا و بەشداران یەلەکی پۆشی بە نووسینی "گۆشەگیری تاوانی دژی مرۆڤایەتییە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا درووشمی "ماف، یاسا، دادپەروەری" بەرزکرایەوە. هەروەها بەشداربووان هەلهەلە و چەپڵەیان لێدا و چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا. پاش چالاکی دانیشتن، چالاکییەکە کۆتایی هات.