کەجەدەکە-ئە داوای ڕابوونی لە گەلی کورد و دۆستەکانی کرد

کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە گەلی کورد و دۆستەکانی کرد دژی دانانی قەیوم لە جولەمێرگ بڕژێنە گۆڕەپانەکان و گوتی: "بە مەزنکردنی تێکۆشان دژی ئەم هێرشانەی قڕکردن، لە ئەوروپا و ئوسترالیا و کەنەدا وەڵام دەدەینەوە".

کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو دووپاتی کردەوە دژی دانانی قەیوم و هێرشی داگیرکاری تێکۆشان مەزن دەکەن و پاشەکشە بە فاشیزم دەکەن.

کەجەدەکە-ئە سەرەتای راگەیاندراوەکە دەڵێت: "دژی دانانی قەیوم لە جولەمێرگ و هێرشی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە هەموو جێگەیەک تێکۆشان مەزن دەکەین و بە ڕابوونە سەر پێ سیستەمی گۆشەگیری تێکدەشکێنین".

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات دانانی قەیوم و هێرشە داگیرکارییەکان، تۆڵەی شکستی هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەیە، هەروەها دانانی قەیوم بە زەوتکردنی ئاشکرای ئیرادەی گەل پێناسە دەکات.

کەجەدەکە-ئە ڕایدەگەیەنێت وا دیارە دەسەڵات وانەی لە ئەزموونی سەرهەڵدانی گەلی وان وەرنەگرتووە، دژی ئیرادەی گەل دەوەستێتەوە و لە دوژمنایەتی کورداندا حیساب بۆ هیچ یاسایەک ناکات.

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە دەکات بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، دووپاتی دەکاتەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیرکەران شکستیان هێناوە و گورزی قورسی بەرکەوتووە، دەڵێت: "ئێستە لەڕێگەی هێزە خیانەتکارەکانەوە ئامادەکاری بۆ شەڕێکی فراوان دەکات. ئامانجی ئەم هێرشی قڕکردنە و ئامادەکارییەکان بۆ هێرش، داگیرکردنی جوگرافیای کوردانە".

کەجەدەکە-ئە دەڵێت: "دژی دانانی قەیوم لە جولەمێرگ و هێرشی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە هەموو جێگەیەک تێکۆشان مەزن دەکەین و بە ڕابوونە سەر پێ سیستەمی گۆشەگیری تێکدەشکێنین.

دژی هێرشەکانی قڕکردن لە ئەوروپا و نەمسا و کەنەدا تێکۆشان مەزن دەکەین. پێویستە دیسانەوە ڕووی خوێنمژی دەوڵەتی تورکی فاشیست و دیکتاتۆر ئەردۆگان بۆ گەلانی ئەوروپا و جیهان ئاشکرا بکەین.

وەک کەجەدەکە-ئە بانگەواز لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین دژی هێرشەکانی قڕکردنی سیاسی و شەڕی سەر ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە هەموو جێگەیەک بڕژێنە گۆڕەپانەکان و ڕاپەڕن".