کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا بڕیاری سەدان ساڵ زیندانیکردنی سیاسەتمەدارانی وەک "قڕکردنی سیاسی" ناساند.
کەجەدەکە-ئە دووپاتی دەکاتەوە دۆزی کۆبانێ هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی دڕندایەتی و قڕکردنەکەی داعش، دەوڵەتی تورک پاش شکستی داعش ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەستپێکرد دژی هەموو ئەوانەی خاوەنداریان لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد.
ڕایدەگەیەنێت بەرخۆدانی ٧-٨ ی تشرینی دووەم ڕێگەی لە کۆمەڵکوژی کوردان گرت، هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە شکستی هێنا و قڕکردنی چەتەکانی داعش وەستێنرا.
کەجەدەکە-ئە جەخت دەکاتەوە تاوانباری سەرەکی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپەی هاوکاری داعشە، ئەگەر کەسێک دادگایی بکرێت دەبێت ئەردۆگانی دیکتاتۆر و ئەم هاوپەیمانییە بێت.
کەجەدەکە-ئە ئەنجام و بڕیاری دۆزی کۆبانێ وەک مایەپووچی دەوڵەتی تورک دەکات، دووپاتی دەکاتەوە دان بە بڕیارەکان نانێن و وەک سەرکەوتنی ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ لێی دەڕوانن و دەڵێت: "گەلی کورد دژی گۆشەگیری و قڕکردن بەرخۆدانی دژی دەسەڵاتی فاشیست مەزن دەکات. زیاتر خاوەنداری لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەردەکەوین و دژی هەموو جۆرە قڕکردن و کۆمەڵکوژییەک تێکۆشان مەزن دەکەین".
ڕایدەگەیەنێت ئەرکی سەرەکیمان ئاشکراکردنی هاوکاری داعش-ئاکەپە و پلانە خوێنڕێژەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و داوا دەکات بە هەمووان خەباتی دیپلۆماسی ئەم هاوکارییە ئاشکرا بکەن.