کەجەدەکە-ئە: فاشیستەکان هێرشیان کردەسەر ئێشکگری ئازادی، خاوەنداری لە چالاکییەکە بکەن

کەجەدەکە-ئە گوتی: "فاشیستەکان هێرشیان کردە سەر ئێشکگری ئازادی. بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین خاوەنداری لە چالاکییەکە دەکەین".

هێرش بۆ سەر ئێشکگری ئازادی

چەتە فاشیستەکان هێرشیان کردە سەر "ئێشکگری ئازادی" کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت.

زانراوە ئەوکاتەی چالاکوانان لەوێ ئامادە نەبوون، هێرشکەرەکە تابلۆکانی شکاندووە و هەڵاتووە.

کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) پەیوەست بە هێرشەکە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا "ئێشکگری ئازادی" بە پێداگرییەوە بەردەوامە.

لە ٢٧ ی ئایار گرووپێکی فاشیستی تورک هێرشی کردە سەر ئێشکگری ئازادی کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەستی پێ کردووە.

هەڵوێستی هێرشکەرانە و سیاسەتی تاوانبارکردنی حکومەتی فەرەنسا دژی تێکۆشانی ئازادی کورد بەردەوامە، ئەمەش بوێری بەخشییە گرووپە فاشیستەکان".

کەجەدەکە-ئە بانگەواز لە حکومەتی فەرەنسا دەکات هەڵوێست نیشان بدات دژی هەوڵی ئاژاوەگێڕی و دەڵێت: "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین بە شێوەی جەماوەری خاوەنداری ئێشکگری ئازادی بکەن کە ١٢ ساڵە بەردەوامە و ئەم هەوڵی ئاژاوەگێڕییە پووچەڵ بکەنەوە".