کەجەدەکە-ئە جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرد
کەجەدەکە-ئە بە بۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرد و ئاماژە بەوەدەکات پێویستە هەموو کوردستانییەک بە جەختکردنەوەوە بە زمانی کوردی قسەکات.
کەجەدەکە-ئە بە بۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرد و ئاماژە بەوەدەکات پێویستە هەموو کوردستانییەک بە جەختکردنەوەوە بە زمانی کوردی قسەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەیدا کەجەدەکە-ئە دەڵێت: "زمان تایبەتمەندییەکی بنەڕەتی هەبوونی گەل و نەتەوەیەکە. لەناوبردنی زمانی کوردی بە مانای لە ناوبردنی کوردان دێت."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە؛ دووژمنی فاشیست و چەوسێنەر لە گوێرەی ئەو دابراندنە کاردەکات بۆیە هەموو کاتێک لە هێرشی سەر چاند و زمانی کوردیدایە، تواندنەوەی زمانی کوردی وەک بەردەوامیدان بە دەسەڵاتداری خۆی دەبینێت. بۆیە لە سەرووی هەموویەوە دەوڵەتی تورکی قڕکەر بە سیاسەتی تواندنەوە و کۆمەڵکوژی هێرشی هەبوون، زمان، چاند و ئازادی گەلی کورد دەکات."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا کەجەدەکە-ئە ئەوەی دیاریکردووە لە دژی چەوساندنەوە و بۆ بەرگریکردن لە هەبوون، ئازدی و ناسنامەی خۆمان پێویستە تێکۆشان مەزنتر بکەین. بە هەموو زاراوەکانی زمانی کوردی بدوێین، بیرکردنەوەی بەربەری و قڕکەر تێکبشکێنن، بە ستراتیژی پاراستنی هەبوونمانەوە نزیکی زمان و چاندی خۆمان ببینەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا کەجەدەکە-ئە بانگەوازی فراوانترکردنی تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات و جەژنی زمانی کوردی پیرۆز دەکات و دەڵێت: "بەناوی کەجەدەکە-ئە لەسەر ئەم بنەمایە جەژنی زمانی کوردی پیرۆز دەکەین و سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین بۆ زمان و پەرەوەردەی کوردی کاردەکەن، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."