کەجەدەکە-ئە و پەیەدەی ئەوروپا: پێویستە ڕووی خوێنخۆرانەی دیکتاتۆر ئەردۆگان هەڵماڵرێت
کەجەدەکە-ئە و پەیەدی ئەوروپا گوتیان: "سوپای داگیرکەر و قڕکەر لە کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، با بە چالاکی و ناڕەزایەتی هەڵوێستی دیموکراتیکمان زیاتر بکەین".
کەجەدەکە-ئە و پەیەدی ئەوروپا گوتیان: "سوپای داگیرکەر و قڕکەر لە کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، با بە چالاکی و ناڕەزایەتی هەڵوێستی دیموکراتیکمان زیاتر بکەین".
ڕاگەیاندراوی نووسراوی کەجەدەکە-ئە و پەیەدەی ئەوروپا ئاماژە بەوە دەکات سەروەختی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشەکانی کۆمەڵکوژی بۆ سەر گەلی سڤیل زیاتر دەبێت، دووپاتی دەکاتەوە ئامانج لە هێرشەکان لەناوبردنی ئیرادەی گەل و دەسکەوتەکانی شۆڕشە و هەوڵێکە بۆ ڕێگری لە هەڵبژاردن تاوەکو دیموکراسی نەچەسپێت.
ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بە هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کە بەهۆیەوە ٤ شەڕڤان شەهیدبوون و ١١ خەڵکی سڤیل برینداربوون، دەڵێت: "ئەردۆگانی دیکتاتۆر ڕایگەیاندووە ڕێگەنادات هەڵبژاردنی ١١ ی حوزەیران ئەنجام بدرێت و هەرچی لەدەستیان بێت دەیکەن. ئەردۆگان چەتە دڕندەکانی وەک داعش پارەدار دەکات، چەک و خواردن و هەموو هاوکارییەکیان دەکات. ئەم گوتن و داخوازییەی بێ ئاکام دەبێت".
ڕاگەیاندراوەکە دووپاتی دەکاتەوە ئەرکی سەرەکی هەمووان پشتگیرییە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەڵێت: "بانگەواز لە گەلی کوردی نیشتەجێی ئەوروپا دەکەین، دژی ئەم هێرشە تیرۆریستیانەی دەوڵەتی تورک پشتگیری لە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەن، هەروەها ڕۆحی خوێنخۆری دیکتاتۆر ئەردۆگان لە هەموو جێگەیەک هەڵماڵرێت. با بە چالاکی و ناڕەزایەتی هەڵوێستی دیموکراتیکمان زیاتر بکەین".