کەجەکە: هەردوو گەنجەکە بە زوترین کات پێویستە ئازاد بکرێن

کەجەکە لەبارەی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بەسەر ٢ گەنجی کورد ڕایگەیاند، ئەو سزایە بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت و داوای لە گەلی کورد، ڕێکخراوە دیموکراتەکان، ڕۆشنبیر و هونەرمەندان کرد، لەدژی ئەو سزایە بووەستنەوە.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەسەر ٢ گەنجی کورد کە بە بیانووی کوشتنی بەرپرسێکی میت دەستگیرکرابوون، ڕاگەیەنراوێکی بڵاکردەوە.

کەجەکە لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، "بە بیانووی ئەوەی ١٧ی تەموزی ٢٠١٩ لە هەولێر لە ڕێستۆرانێکدا بەناوی هوقەباز بەرپرسێکی میتیان کوشتووە، دادگایەکی ڕیاڵی سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو گەنجی کورددا سەپاندووە."

کەجەکە وتیشی، "بۆ ئەوەی دڵی تورکیا خۆش بکەن، دادگایەک لە باشووری کوردستان بە فەرمانێک لە ماوەیەکی کەمدا بڕیاریداوە. بەم شێوەیە ڕاگەیەنرا کە کوشتنی ئەندامێکی میت کە بو کوشتنی سیاسەتمەدار و شۆڕشگێرە کوردەکان بۆ باشووری کوردستان ڕەوانەکرابوو، گەورەترین تاوانە. ئەو بکوژە بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات، هاتبووە باشووری کوردستان و لەژێر پاراستنی حکومەتی باشوور کاری دەکرد. تا ئێستاش نازانرێت ئەو گەنجانە ئەو میتەیان کوشتووە یان نە، ئەگەر کوشتبێتیان بۆچی کوشتوویانە و ئەوەش نادیارە. بە تایبەتی ئەگەر کوژەرەکان بەم شێوەیە بە ئاسانی و لەژێر پاراستنی باشووری کوردستاندا بجوولێنەوە، بۆ گەنجانی کوردیش دەبێتە سوورکردنەوە و تووڕەبوون. بۆیەش ئەگەر ئەو گەنجانە ئەو کەسەیان کوشتبێت، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان لەلایەن گەلی کورد و ڕای گشتی کورد قبوڵ ناکرێت. هەروەها ئەوانەی بەناوی گەلی کوردەوە ئەرکی داگیرکەری جێبەجێ دەکەن، ناتوانن بڕیارێکی بەم شێوەیە بدەن و نە دەتوانن ئیمزا لەژێر ئەم بڕیارەوە بکەن. بۆیەش سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەم دوو گەنجەدا گەلی کوردی لە چوار پارچەی کوردستان تووڕە کردووە و بووەتە هۆکاری دەربڕینی ناڕەزاییەکان.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی کەجەکەدا هاتووە، "بەر لە هەموو شتێک ئەو کەسەی کە کوژراوە حکومەتی هەرێمی هەڵخەڵەتاندووە. بۆئەوەی سیاسەتمەدار و شۆڕشگێرانی کورد بکوژێت، بە ناسنامەیەکی دیپلۆماسی زانیاری کۆکردووەتەوە، کاری کوشتنی جێبەجێ کردووە. دیار غەریب (هەڵمەت) ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە لە ئەنجامی کارێکی بەو شێوەیەدا شەهید بوو. دواتر لە سلێمانی هەڤاڵانمان دەمهات کە کاری دیپلۆماسی دەکرد و هەڤاڵمان جەمیل کە لە شەڕدا قاچێکی لەدەستدابووە و چارەسەری بۆ دەکرا، بە هەواڵگری و تۆڕی بەم شێوەیە شەهیدکران. ئەو کەسەی لە هەولێر کوژرا، بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی بەم شێوەیە ئەنجام بدات، لەژێر دەسەڵاتی کۆنسوڵخانەدا کاری دەکرد و لەدژی یاساکانی هەرێمی کوردستان تاوانی ئەنجامداوە. تاوانی کوشتنی کوردی بە دەرفەتی کوردان دەکرد.

لەدژی ئەم تۆڕەی تاوان کە هیچ یاسا، دەستوور، پێوانە و بەهای مرۆڤایەتی ناناسن، گرۆپێک لە گەنجانی کورد بە هەستی وڵاتپارێزی، بە تووڕەیی لەدژی دوژمن چالاکیان ئەنجامداوە، ئەوەش بۆ گەلی کورد بە واتای خۆشحاڵی دێت. گەلی کوردستان سەربەرز  و بە شەرەفە و بەو هۆیەوە خاوەنداری لەو دوو گەنجە دەکات. هەموو کوردێک بەم شێوەیە ڕووداوەکە دەبینێت.

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر دوو گەنجەکەدا، جگە لە خۆشحاڵکرنی تورکیا هیچ شتێکی تر نییە

بەناوی تەڤگەری ئازادی کورد ئێمە لە ڕۆژی یەکەمەوە ڕامانگەیاند کە پەیوەندی ئێمە بە چالاکیەکەوە نییە. لەبەرئەوەی ئەو گەنجانە خەڵکی باکووری کوردستانن، هەوڵیانداوە کە تەڤگەرەکەی ئێمە تاوانبار بکەن کە ئەو هەڵوێستەش لەلایەن کوردەوە وەک هەڵوێستێکی ژیرانە نابینرێت. بەم شێوەیە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر دوو گەنجەکەدا، جگە لە خۆشحاڵکرنی تورکیا هیچ شتێکی تر نییە. یەکەمجارە بەڕێوەبەرایەتیەکی کوردی بەهۆکاری سیاسی سزای لەسێدارەدان بەسەر گەنجانی کورددا دەسەپێنێت.

نابێت کەسێک کە بەناوی کاری دیپلۆماسی لە باشووری کوردستان بۆ کوشتنی سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی کورد کاری کردووە وەک کەسێکی ئاسایی لە لایەن یاساوە بپارێزرێت. کەسێکی نایاساییە و بە شێوەیەکی شاراوە لەدژی سیاسەتمەدارانی کورد پلانی تیرۆرکردنی ئامادەکرد و جێبەجێی کردووە. بۆیەش ئەندامێکی چالاکی هێزی دوژمنی کوردان بوو. کوشتنی کەسێک بەم شێوەیە لەلایەن دوو گەنجی وڵاتپارێزەوە، پێویستە وەک کوشتنی کەسێک ببینرێت کە بۆ کوشتنی و کۆمەڵکوژی لە خاکی کوردستاندا هاتووە. بۆیەش نەک سەپاندنی سزای لەسێدارەکان، بەڵکو نابێت، سزای چەند مانگێکیشیان بەسەردا بسەپێنرێت.

پێویستە هەردوو گەنجەکە بە زووترین کات ئازاد بکرێن

بەپێی داواکاری گەلی کورد، هەردوو گەنجەکە بەپێی پێوانە یاساییەکانی شەڕ پێویستە بە زووترین کات ئازاد بکرێن. جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بە واتای ئاساییکردنی کردەوەکانی بەم شێوەیە لەلایەن میتەوە و ڕەوایەتیدان بە سزای لەسێدارەدان دێت. هەستی وڵاتپارێزی و ویژدانی گەورەی گەلی کورد ئەم هەڵوێستە بە هیچ شێوەیە قبوڵ ناکات. بۆیەش بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان، دەزگا پەیوەندیدارەکان و دادگا بە زووترین کات پێویستە ئەم دوو گەنجە ئازاد بکەن.

هیچ کووردێک قبوڵی ناکات کە بەڕێوەبەرایەتیەکی کورد بڕیاری لەسێدارەدان بەسەر دوو گەنجی کورددا بسەپێنێت و پێویستە قبوڵیش نەکرێت. بە تەنها ڕۆژێکیش بەهۆی هۆکاری سیاسی دوو گەنجی کورد لەژێر هەڕەشەی لەسێدارەدان لە زینداندا بمێننەوە ئەوە بە واتای نیگەڕانکردنی ویژدانی ڕای گشتی و گەلی کورد دێت. ئەوە بە واتای جێبەجێکردنی داواکاری دەوڵەتێک دێت کە سەرکێشی بۆ دوژمنانەی گەلی کورد دەکات، ئەوەش بە تایبەتی لەلایەن گەلی کوردەوە قبوڵ ناکرێت.

لەدژی ئەم بڕیارە بووەستنەوە

بانگەوازی خانەوادەی هەردوو گەنجەکە، بانگەوازی بۆ گەلی کورد و ڕای گشتی کوردە کە دوو گەنجەکە ئازاد بکرێن. بۆیەش گەلی کورد، ڕێکخراوە دیموکراتەکانی کورد، سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیران کە ویژدانی گەلی کوردن، ئەو سیاسەتمەدارانەی کە نوێنەرایەتی ئیرادەی وڵاتپارێزی کورد دەکەن، لەدژی ئەم بڕیارە کە لە مێژووی سیاسی کورددا برینێکی گەورە دروست دەکات، بۆ هەردوو گەنجی کورد پێویستە دەست بە جووڵە بکەن و لەدژی بڕیارەکە بووەستنەوە.

ئەگەر پەدەکە بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک دڵخۆش بکات کارێکی بەم شێوەیە دەکات، ئەوە بۆی دەبێتە هەڵەیەکی مێژوویی، بۆیەش ڕاسترین هەڵوێست ئازادکردنی گەنجەکانە.

بەهیچ شێوەیەک بڕیارێکی بەم شێوەیە قبوڵ ناکەین. ئێمە دەزانین کە هێزە سیاسیە کوردیەکان و گەلی باشووری کوردستان  و هەموو گەلی کورد و ڕای گشتی کورد ئەم بڕیارە قبوڵ ناکەن. بانگەوازیمان ئاڕاستەی هەموو کەسێک دەکەین کە بۆئەوەی ئەم دوو گەنجە بگەنە خانەوادەکانیان ، بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن."

ف.ق