کەجەئێ-ئە: دژی ئەو بڕیارانەی بە ڕۆحییەتی داعشەوە دراون، کاری ڕاست گەشکردنی بەرخۆدانە بە ڕۆحی کۆبانێ

کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی لە ئەوروپا (کەجەئێ-ئە) بڕیارەکانی پەیوەست بە دۆزی کۆبانێی شەرمەزار کرد، گوتی: " دژی ئەو بڕیارانەی بە ڕۆحییەتی داعشەوە دراون، کاری ڕاست گەشکردنی بەرخۆدانی دیموکراتیکە بە ڕۆحی کۆبانێ".

دۆزی کۆبانێ

کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی لە ئەوروپا (کەجەئێ-ئە) دژی بڕیارەکانی پەیوەست بە دۆزی کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەنجامی دۆزی کۆبانێ، ڕاگەیاندنی یاسای دوژمنە".

کەجەئێ-ئە ڕایدەگەیەنێت فاشیزمی ئەردۆگان-باخچەلی کە بەتایبەت قڕکردن دژی باوەڕی جڤاکی ئێزدی ئەنجام دەدات، بەم بڕیارە تۆڵەی شکستی داعش دەکاتەوە، ئەوکات بە گوتنی "کۆبانێ لە لێواری کەوتندایە" چاوەڕێی کەوتنی کۆبانێ و سەرکەوتنی داعش بوون،  ئێستەش تۆڵەی ئەو شکستەی داعش دەکەنەوە.

کەجەئێ-ئە داوای لە ئۆپۆزیسیۆنی دیموکراتیک دەکات لەناوبردنی فاشیزم بکەنە ئامانج و دەڵێت: "دژی ئەم بڕیاری سزادانەی بە ڕۆحییەتی داعشەوە دراون، کاری ڕاست ئەوەیە بە ڕۆحییەتی کۆبانێ ڕاپەڕن و هێڵی بەرخۆدانی دیموکراتیک پێش بخەن".