کۆماو ٦مین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا
کۆماو ٦مین کۆنگرەی خۆی لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا ئەنجامدا.
کۆماو ٦مین کۆنگرەی خۆی لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا ئەنجامدا.
کۆمەڵەی خانەوادەی بێسەروشوێن و شەهیدانی کوردستان (کۆماو) لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا ٦مین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆنگرەکەدا یادی باوکی حسێن کرایەوە کە ماوەیەک هاوسەرۆکی کۆماو بوو و ساڵی رابردوو بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
کۆنگرەکە بە بەشداری ٢٠٠ ئەندام و خانەوادەی شەهیدان لە کۆمەڵەی عەلەویەکانی کوردستان ئەنجامدرا. دوای خولەکێک رێزگرتن کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی ئەندامانی دیوان دەستیپێکرد.
لە کۆنگرەکەدا پەیامی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا، یەکێتی عەلەویەکانی کوردستان، فیدراسیۆنی ئێزدیان، بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، مانگی سوری کوردستان خوێندرایەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کاری پێشووکرا.
کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەری نوێ و دیاریکردنی بەرنامەیەکی نوێ کۆتایی هات.
ف.ق