کۆنگرەی گەل: دەنگتان بخەنە پاڵ بەرخودێرانی زیندانەکان
کۆنگرەی گەل تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی زیندانەکان و دەستنیشانیکرد کە دەبێت بەرخۆدانی شکاندنی گۆشەگیری تەنیا لەسەر شانی زیندانیەکاندا نەبێت و لەهەرشوێنێکدا گەل ببێتە دەنگی بەرخۆدانی زیندانەکان.
کۆنگرەی گەل تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی زیندانەکان و دەستنیشانیکرد کە دەبێت بەرخۆدانی شکاندنی گۆشەگیری تەنیا لەسەر شانی زیندانیەکاندا نەبێت و لەهەرشوێنێکدا گەل ببێتە دەنگی بەرخۆدانی زیندانەکان.
کۆنگرەی گەل بانگەوای تێکۆشانی کرد.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل دەربارەی بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی دۆزی پەکەکە و پاژک لە بەندیخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بە ئامانجی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردوە.
لە راگەیەنراوەکەی کۆنگرەی گەلدا هاتووە:
" بۆ ئەوەی کە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد لابچێت، ماوەی ١٤٥ ڕۆژە گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکاندا مانگیان لە خواردن گرتووە. بەهەمان ئامانج بەرخۆدانی گەلی ئێمە لە مەخموو ١٢٤ رۆژ و لە کەمپی پەنابەرانی لاڤریۆی یونان ١٠٧ ڕۆژە بەردەوامە.
'ئامانجی سەرەکی شکاندنی گۆشەگیریە'
سەرەتا ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ ئەو بەرخۆدانەی کە بەڕێوە دەچێت، بەرخۆدانی هەرە بەواتا و پیرۆز بۆ ڕێبەر ئاپۆیە. پێوانی ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە، ئازادی رێبەر ئاپۆیە. هەربۆیە هەنگاوی یەکەم شکاندنی گۆشەگیری ئیمڕالییە.
' پێوسیتە تێکۆشانی بنگەیی لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی بێت'
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە گۆشەگیری ئیمڕالی گەلی کورد وگەلانی تورکیای گۆشەگیر کردووە. دەسەلەتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی پەرگالی فاشیزمی هەنگاو بەهەنگاو بەرەو پیش ببەن، پێش هەموو شتێک گۆشەگیری قوورسیان خستووەتە سەر ئیمڕالی. هەر بۆیە تێکۆشان لە دژی فاشیزم پێویستە لە دەستپێکدا لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی خۆمان بەرێکخستن بکەین. بە هۆی لاوازی تێکۆشان ، گیراوانی سیاسی لە زیندانەکاندا ئەو بارەیان خستەسەر شانی خۆیان.
'شکاندنی گۆشەگیری تەنیا لەسەر شانی گیراوان، ویژدانی نییە؛ دەبێت هەرکەسێک بە بەرپرسیارەتی خۆی ڕابێت'
ئەگەر ئێمە شکاندنی گۆشەگیری ئیمڕالی تەنیا لەسەر شانی گیراوان بهێڵینەوە ئەمە ویژدانی نییە و ئەمە قەبووڵ ناکرێت. پێویستە گەل بە بەرپرسیارەتی مێژوویی خۆی رابێت. پێویستە هێزەکانی دژی فاشیزم لە تورکیا و کوردستان و دەرەوەی وڵات ، ببنە دەنگی هەزاران گیراوانی سیاسی لە زیندانەکاندا.
' لەهەر شوێنێک ببنە دەنگی بەرخۆدانی زیندانەکان'
شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد هەنگاوی یەکەمی قۆناغی ' کات کاتی ئازادیە' . شکاندنی گۆشەگیری بە شێوەیەکی هەتاهەتایی، بنگەی تێکچوونی فاشیزم و داگیرکاریە و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان مسۆگەر دەکات. لەسەر ئەم بنگەیە ئێمە داوا لەگەلەکەمان دەکەین کە لەهەر شوینێکی ئەم جیهانەدا دەژین، ببنە دەنگی بەرخودێرانی زیندانەکان.
' سیاسەتی فاشیزمی تورک و هاوپەیمانەکانی ڕسوا بکەن'
ئێمە لەم کاتەدا بە چالاکیە گرسەیی خۆمان سەفەربەر دەبین. دەربارەی دۆخی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخودێرانی زیندان ڕای گشتیی جیهان ئاگادار بکەینەوە. سیاسەتەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و هاوپەیمانەکانی رسوا بکەین. "
ک-ش