بە دیمەن

کۆنگرەی ناوبەری دەم-نەد ئەنجامدرا

دەم-نەد لەپێناو خۆئامادەکردنی باشتر بۆ قۆناغی ئایندە، کۆنگرەی ناوبەری ئەنجامدا.

کۆنگرەی دەم-نەد

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە هۆڵەندا (دەم-نەد) کۆنگرەی ناوبەری خۆی ئەنجامدا.

ڕەمزی کارتاڵ هەڵسەنگاندنی سیاسی کرد و ڕایگەیاند، پێویستە بە بەهێزی پێشوازی لە قۆناغی پێشمان بکەین و لەسەر ئەم بناغەیە بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی مەجلیسەکان. ڕەمزی کارتاڵ ڕایگەیاند گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو بوارێکدا بەسەر جڤاکدا دەسەپێنرێت و گوتی: "بەبێ ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی نابێت".

لە کۆنگرەدا هاوسەرۆکانی دەم-نەد گۆڕان، هاوسەرۆکانی نوێ بەڵێنیاندا بەرپرسیارێتییەکان بەباشی بگرنەئەستۆ.