کەنەکە سەرەخۆشی لە پارێزەر ساراجێنی کرد

یەک لە پارێزەرە یەکەمینەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیتاڵیا لویجی ساراجێنی گیانی لەدەستدا، کەنەکە پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەو هەڤاڵێکی بێ وێنە بوو. پردێکی گرنگی دۆستایەتی گەلی کورد و گەلی ئیتاڵیا بوو".

یەک لە پارێزەرە یەکەمینەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیتاڵیا لویجی ساراجێنی لە ڕۆما لە تەمەنی ٨٦ ساڵی گیانی لەدەستدا. لە گۆڕستانی ڤێرانۆی ڕۆما بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە گەلی ئیتاڵیا و پارێزەرانی دیموکراتیک و بەتایبەت بنەماڵەکەی کرد.

کەنەکە ڕایدەگەیەنێت بەم هەواڵە دڵگران بوون، ئەو یەکێک بووە لە پارێزەرە یەکەمینەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەڵێت: "سیاسەتمەدار و پردێکی گرنگی دۆستایەتی نێوان گەلی کورد و گەلی ئیتاڵیا بوو. وەفاداری وی، ئێمە و گەلەکەمانی خەمگین کرد، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلی ئیتاڵیا و پارێزەرانی دیموکراتیک دەکەین".

دەربارەی لویجی ساراجێنی

لویجی ساراجێنی پارێزەر و دادوەری ئاشتی و پەرلەمانتار و یەک لە دامەزرێنەرانی ماگیستراتورا دیمۆکراتیکا بوو.

ساراجێنی کۆلیژی یاسای لە زانکۆی ڕۆما تەواوکرد، ساڵی ١٩٩٤ لەسەر پارتی چەپی دیموکراتیک بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا.

ساراجێنی لە ساڵی ١٩٩٨ ـەوە بووە پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەدواداچوونی بۆ پرۆسەکانی دادگایی ئەوروپا و ئیمراڵی کردووە.