کەسوکاری ئەنفالکراوان سەردانی قەڵای نوگرە سەلمان دەکەن
بەشێکی زۆر لە کەسوکاری جینۆسایدی ئەنفالی گەرمیان و ڕێکخراوەکانی بواری ئەنفال سەردانی قەڵای نوگرە سەلمان دەکەن.
بەشێکی زۆر لە کەسوکاری جینۆسایدی ئەنفالی گەرمیان و ڕێکخراوەکانی بواری ئەنفال سەردانی قەڵای نوگرە سەلمان دەکەن.
ئەمڕۆ بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی شاڵاوەکانی ئەنفالی گەرمیان، بە مەبەستی سەردانیکردن بۆ قەڵای نوگرە سەلمان کە یەکێکە لە زیندانیە کۆنەکان و دەکەوێتە قەزای سەلمان لە پارێزگای موسەنا، بەڕێکەووتن.
دوای ئەوەی شاڵاوەکانی ئەنفال بە هەشت قۆناغ لە لایەن ڕژێمی بەعسی ڕووخاوەوە لە ساڵی ١٩٨٨ ئەنجامدرا و زیاتر لە سەد وهەشتا هەزار کورد زمان، بە زیندوێتی زیندەبەچاڵکران، وەک تەواوکارییەک بەو پرۆسەیە هەزاران لە ئەنفالدیدەی کورد کە زۆریینەیان پێکهاتبوون لە ژن و منداڵ بۆ ماوەی پێنج مانگ لەو زیندانەدا ڕاگیران، دوای ئەوەی لە ڕۆڵە و کەس و کارەکانیان دابڕێنران. لە ئێستادا وەک بۆنەیەکی ساڵانە کەسوکاری ئەنفالکراوان بە گشتی و ئەو کەسانەی لە نوگرەسەلمان زیندانی کران، سەردانی ئەو قەڵایە دەکەن.