کتێبخانەی عەبدوڵلا ئۆجالان لە مارسیا تێپەڕبوو

کتێبخانەی گەڕۆکی کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا دەستیپێکرد. کتێبخانەکە سێ ڕۆژ لە زۆر شاری فەڕەنسا دەگەڕێت.

کتێبخانەی گەڕۆکی 'کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان' لە زۆر شاری ئەوروپا، ژیان، هزر و بەرهەمەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەناسێنێت.

کتێبخانەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی مارسیلیا بەڕێکەوت و لە گۆڕەپانی ڤیەخ پۆرت راوەستا.

لەوێ هاوڵاتیان لەبارەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئاگادار کرانەوە.

لە کتێبخانە گەڕۆکەکەدا، بڕۆشۆری کتێبەکان و هزری ڕێبەری گەلی کورد بڵاوکرانەوە.

ئۆتۆبۆسەکە دواتر بەرەو کۆمۆنی دراگۆگنان بەڕێکەوت و دواتر دەچێتە شارەکانی نیس، مۆنتپیلیر، تۆلۆس و بۆردوخ.

ف.ق