"کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە دراگینیان بوو

چالاکیی دانان و گەڕاندنی "کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە شاری مارسیلیای فەرەنسا دەستیپێکرد و لە بەردەوامیی گەشتەکەیدا گەیشتە شاری دراگینیانی فەرەنسا.

بە ئامانجی ناساندنی پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە رای گشتیی ئەوروپا، گەشتی "کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە شارەکانی ئەوروپا بەردەوامیی هەیە.

چالاکیی دانان و گەڕاندنی "کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە شاری مارسیلیا دەستپێکرد و گەیشتە شاری دراگینیان. لە شاری مارسیلیا لە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرت سەبارەت بە گۆشەگیری و پیلانگێڕیی دژ بە عەبدوڵا ئۆجالان راگەیاندراو و زانیاری بەسەر هاووڵاتییاندا بڵاوکرایەوە.

دوای ئەوە "کتێبخانەى رێبەرایەتی" بەرەوە شارەکانی ئانتیبیس و نایس بەڕێکەوت و لە هەر یەک لەو شارانەدا بە دانانی ستاند و خوێندنەوەى راگەیاندراو و پێدانی زانیاری لەسەر دۆخی ئۆجالان چالاکییەکە بەڕێوەدەچوون. لە دوای ئەو شارانەش "کتێبەخانەی رێبەرایەتی" بەرەو شاری دراگینیان بەڕێکەوت.

"کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە شاری دراگینیان لەلایەن چالاکوانان و هاووڵاتییانەوە بە سەدان ئۆتۆمبێل پێشوازیی لێکرا. گەشتی "کتێبخانەى رێبەرایەتی" لە دوای شاری دراگینیان لە شارەکانی ئاڤیگنۆن و مۆنپیلیەر بەردەوامیی دەبێت.

ژ.ت