کودەتای قەیوم لە چەند شارێک شەرمەزار کرا

دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی دێرسیم و پولور لە چەند شارێک شەرمەزارکران.

دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی دێرسیم و پولور لە چەند شارێک چالاکی ئەنجامدرا.

ڕحا

رێکخستنی دەم پارتی و دەبەپەی سێورەگ بە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و ڕێپێوان دەستبەسەراگرتنی شارەوانی دێرسیم و پولوریان شەرمەزار کرد. هاوسەرۆکی دەم پارتی سێورەگ سەلما ئەیەبە ڕایگەیاند هەتا کۆتایی خاوەنداری لە ئیرادەی گەل دەکەن.

پاشان بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەلەکەمان" تا بینای ڕێکخستنی دەم پارتی ناوچەکە ڕێپێوانیان کرد.

جولەمێرگ

ڕێکخستنی جولەمێرگی دەم پارتی لە ناوەندی شارەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست، بەشێک لە ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان بەشداربوون.

درووشمی "بەرخۆدان ژیانە" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" بەرەو ناوەڕاستی شارەکە ڕێپێوانیان کرد  و ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە قەیوم کودەتایە و دەستبەسەراگرتنی ئیرادەیە، بانگەوازی یەکگرتن کرا.

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بەرخۆدان ژیانە" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" کۆتایی هات.

گەڤەر

ڕێکخستنی ناوچەی گەڤەری دەم پارتی ڕێپێوان و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و چالاکی دانیشتنی ئەنجامدا. ئەندامانی پارت  و ڕێکخراوەکان بەشداربوون. ڕێپێوانەکە لە بینای دەم پارتیییەوە بەرەو ناوەندی بازاڕ درێژەی کێشا و درووشم دژی قەیوم بەرزکرایەوە. پاشان ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکە گوترا: "هەرگیز سەر نەوی ناکەین و دەستبەرداری تێکۆشان نابین. گەر حکومەت وا دەزانێت بەم ڕێبازە پووچانە سەردەکەوێت، هەڵە دەکات".

پاسا چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.

ئەدەنە

هێزەکانی رەنج و دیموکراسی ئەدەنە لە پارکی ئینۆنو دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی شەرمەزار کرد. پۆلیس پارکەکەی گەمارۆدا و ویستی ڕێگری بکات، گەل بە چالاکی دانیشتن هەڵوێستی پۆلیسیان شەرمەزار کرد و درووشمیان بەرزکردەوە.

پاشان ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و ناڕەزایەتی دژی کارە نایاسایی و نادیموکراتیکەکانی دەسەڵات نیشاندرا.

دێرسیم/پولور

لە پولور بە بەشداری پەرلەمانتارانی جەهەپە تا بەردەم شارەوانی ڕێپێوان ئەنجامدرا. جەختکرایەوە قەیوم قبووڵ ناکرێت.

سەرۆکی شارەوانی پولور موستەفا ساریگول قسەی کرد.

مێرسین

پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسیی میرسین لە پارکی ئۆزگور چۆجوک ڕاگەیاندراوی خوێندەوە. سەرۆکی لقی ئەگیتەم سەنی مێرسین مەحمود سومبول ڕایگەیاند ئیرادەی گەل دەستی بەسەردا گیراوە.

پەرلەمانتاری دەم پارتی مێرسین پەریهان کۆجا ڕایگەیاند شارەوانییەکان گۆراون بۆ بنکەی سەربازی و لە دێرسیم هێرش دەکرێتە سەر گەل، ئەوان بۆ دزی هاتوونەتە ئەوێ.

دیلۆک

پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسیی دیلۆک لە پارکی یەشیلسو ڕاگەیاندراوی خوێندەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و چەپڵەڕێزان کۆتایی هات.

ئامەد

پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسیی ئامەد کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەست، پانکارت و درووشم دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان بەرزکرایەوە. 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا جەختکرایەوە پلانی دەستبەسەراگرتن پێشتر ئامادە کرابوو، پێشمەرجی دیموکراسی ڕێزگرتنە لە ئیرادەی گەل، پێویستە دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەل بوەستێنرێت.

کۆنگرەکە ڕۆژنامەوانییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.