کورد و دۆستەکانیان لە میلبۆرنی ئوستورالیا لە دژی داگیرکەری وەستانەوە

کورستانیان و دۆستەکانیان لە شاری میلبۆرنی ئوستورالیا رژانە سەر شەقامەکان وهێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد.

 چالاکییەکە لە بەردەم کتێبخانەى میلبۆرن رێکخراو و لە کۆمەڵەى ئۆستورالیا بۆ کورد فیۆن سکۆتس و نوێنەری ناڤ کورد وتەیان پێشکەشکرد.

لە وتەکانیاندا رایانگەیاند، دەبێت بە خێرایی لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک هەڵوێست وەربگیرێت و راشیانگەیاند، "بۆمب بەسەر گوندەکاندا دەبارێنرێت، مرۆڤەکان کۆچبەر و ئاوارە دەکرێن، دارستانەکان ئاگریان تێبەردەدرێت و دەبڕدرێن و دەیانبەن بۆ تورکیا و دەفرۆشرێن. دونیاش تەنها سەیری ئەوە دەکات".

چالاکییەکە بە وتنەوەى دورشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت