کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) و تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و هۆڵەنداوە بەڕێ کەوتن و لە شاری بروکسلی بەلژیکا کۆبوونەوە، هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد.
جەماوەر لە گۆڕەپانی دەروازەی نامور کۆبوونەوە، پانکارت بۆ تیشک خستنەسەر تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە هەڵگیرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان تا بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا ڕێپێوانیان کرد. هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کاراموس ڕایگەیاند ئەگەر هێرشەکان ڕانەگیرێن تراژیدیای مرۆیی ڕوودەدات و داوای کرد پەرلەمانی ئەوروپا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا لەسەر ناوی جەماوەر، پەیام بۆ دامەزراوەکانی ئەوروپا نێردرا، بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بێدەنگ نەبن.
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید جۆناس جۆستالت و پەرلەمانتاری پارتی چەپی باسک پێرناندۆ بارێنا قسەیان کرد، دووپاتیان کردەوە پشتیوانی ڕۆژئاوا دەکەن و دژی هێرشە داگیرکارییەکان بەرخۆدان دەکەن.
نوێنەری پەیەدەی ئەوروپا فواد عومەر ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دیسانەوە داعش زیندوو دەکاتەوە و گوتی: "پێویستە هێزە نێونەتەوەییەکان و پەرلەمانی ئەوروپا بەشێوەیەکی جددی هەڵوێست بنوێنن".
عومەر بانگەوازی لەکوردان کرد: "ئەمە تەنها شەڕی ڕۆژئاوا نییە، شەڕی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. شەڕی تەواوی کوردستانە، شەڕی گەلی کوردستانە".
هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ئەحمەد کاراموس ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک لەڕێگەی هێرشەکانەوە، لەناوبردنی کورد و ناسنامەی کورد و گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوا دەکاتە ئامانج، بانگەوازی لە کۆنسەی ئەوروپا و ڕای گشتی ئەوروپا کرد و گوتی: " ئەگەر هێرشەکان ڕانەگیرێن تراژیدیای مرۆیی ڕوودەدات. بانگەواز لە یەکێتی ئەوروپا دەکەین، ئەگەر ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێست وەربگرێت، دەتوانرێت تراژیدیا و کۆمەڵکوژییەکان ڕابوەستێنرێن".