لە ٧ ناوەند هەڵبژاردن کۆتایی هات، ژماردنی دەنگەکان دەستی پێ کرد

لە ٧ ناوەند کە یەسەکە بڕیاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی دابوو، دەنگدان کۆتایی هات.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان (یەسەکە) بۆ ٣ ناوچە و ٤ شارۆچکە بڕیاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی دابوو. دەنگدەران لەو ناوەندانە ئەمڕۆ دیسانەوە چوونە سەر سندووقەکان. لە ناوچەکانی جورنەڕەشی ڕحا و پناراشی قەیسەریەی ئاکسەرای، هەروەها لە شارۆچکەکانی گونەیکایای یەڵدزلی سێواس و بویوکاریشتریانی لولەبورغازی کرکلارەلی و پەری مەزگرتی دێرسیم و ساگلیکی ئاکسەرای، دەنگدان لە کاتژمێری ١٧:٠٠ کۆتایی هات. پاش کۆتاییهاتنی دەنگدان، ژماردنی دەنگەکان دەستی پێ کرد.

قەدەغەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن تا کاتژمێر ٢١:٠٠ بەردەوام دەبێت.