بە دیمەن

لە بەرلین جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ١٥ ی ئایار جەژنی زمانی کوردی چالاکییەک بەڕێوەچوو.

جەژنی زمانی کوردی

ئاهەنگەکە لەلایەن مەجلیسی ژنانی دەست دان و مەجلیسی کوردستانیانی ئازاد (ناڤ بەرلین) لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک دەستی پێ کرد. پاش ڕاگەیاندراوەکە لەسەر گرنگی ١٥ ی ئایار جەژنی زمانی کوردی، چالاکییەکە بە شیعر و مۆسیقا بەردەوام بوو. 

کۆرۆی مناڵانی بەرلین گۆرانیان بە زمانی کوردی چڕی. گرووپی کۆمیسیۆنی چاندی مەجلیسی بەرلین گۆرانی و شیعری پێشکەش کرد.

نووسەری کورد مەرال شیشمەک بە خوێندنەوەی شیعری ئارژەن ئاری بە ناونیشانی "هێز" تیشکی خستەسەر گرنگی زمانی کوردی. مەرال شیشمەک هاوکات دوو شیعری خۆی خوێندەوە.