لە برێمەن و هاناو شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە

لە شارەکانی برێمەن و هاناوی ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.

شەهیدانی ئایار

برێمەن

بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی پێشەنگی تەڤگەری ئازادی کوردستانی کە لە مانگی ئایار شەهید بوون، لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی شاری برێمەن، چالاکییەک ئەنجامدرا، چالاکییەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانەوە ڕێکخرا و بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.

هاوسەرۆکی دەکتەم غەزال تاشکین تیشکی خستەسەر گرنگی مانگی ئایار بۆ گەلی کورد کە تێیدا قارەمانانی گەلی کورد شەهیدبوون و بەڕێزەوە شەهیدانی هەر چوار پارچەی کوردستانی بیرهێنایەوە.

ئەگەر ڕێکخراو بین، جیهان گوێمان لێ دەگرێت

هاوسەرۆکی کۆماو، خۆشناو عەتا ڕایگەیاند ئەمڕۆ گەلی کورد بەبۆنەی بەرخۆدانی گەریلا ماوەتەوە، جەختی کردەوە پێویستە گەل پشتیوانی گەریلا بکات، گوتی: "بۆ ئەوەی ئەم بەرخۆدانە مەزنتر بکەین پێویستە ڕێکخراو بین و وەڵامی دوژمن بدەینەوە. ئەگەر ڕێکخراو بین، جیهان گوێمان لێ دەگرێت".

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و پیشاندانی سینڤزیۆنێک کۆتایی هات.

هاناو

بۆ هەمان مەبەست لە شاری هاناو بە پێشەنگایەتی کۆماو و تەژەکە-ئە چالاکییەک ڕێکخرا.

لە ڕاگەیاندراوی کۆماودا شەهید پەلشین نەورۆز و گوڵچیا گابار یادکرانەوە و بانگەوازکرا بۆ خاوەنداری لە هەموو شەهیدانی مانگی ئایار، هەروەها شۆڕشگێڕانی تورک دەنیز گەزمیش و یوسف ئینان و حوسەین ئارسەلان و ئیبراهیم کایپاکایا یادکردانەوە و نرخاندن کرا بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".

هەر لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوی پەژاک و پاژک خوێنرانەوە.

چالاکییەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆن و بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.