لە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا

لە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لە وان گۆشەگیری شەرمەزارکرا.

بنەماڵەی زیندانیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، لە چەند شارێک چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا. کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای-دەر) لە وان و بنەماڵەی زیندانیان لەبەردەم بینای ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.

بەڕێوەبەری دەم پارتی شارەکە، یەعقوب ئالماچ ڕایگەیاند گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو زیندانەکان بڵاوبووەتەوە، داوای کرد دەست لەم سیاسەتە هەڵبگیرێت. پەرلەمانتاری وان، مەحمود دیندار تیشکی خستەسەر دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی جولەمێرگ و دووپاتی کردەوە نکۆڵیکردن لە گەلی کورد لەڕێگەی دانانی قەیومەوە بەردەوامە.

پاشان ٥ خولەک چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا، چالاکییەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" کۆتایی هات.