لە چالاکییەکانی ئێشکگری بانگەوازکرا بۆ "دانپیانان بە ئیرادەی گەل"
گەل دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانیی جولەمێرگ ئێشکگری دەگرن، بانگەوازیان کرد بۆ "دانپیانان بە ئیرادەی گەل".
گەل دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانیی جولەمێرگ ئێشکگری دەگرن، بانگەوازیان کرد بۆ "دانپیانان بە ئیرادەی گەل".
ئێشکگرییەکان پاش دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ لەلایەن فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەوە، لەبەردەم شارەوانییەکانی دەم پارتی و چالاکییەکانی دانیشتن لە چەند شارێک بەردەوامە.
ئەدەنە
دەم پارتی و پارت و ڕێکخراوەکان لە پارکی مناڵان لە شەقامی چارشەمبە لە گەڕەکی باربارۆسی ناوچەی سەیحان کۆبوونەوە، پۆلیس ویستی چالاکییەکە ئاستەنگ بکات، بەڵام جەماوەر سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.
جەماوەر بە بەرزکردنەوەی درووشم و پانکارتەکان دژی دەستبەسەراگرتن، وەڵامی ئاستەنگی پۆلیسیان دایەوە.
لەسەر ناوی ڕێکخستنی دەم پارتی ئەدەنە، سەیفەدین ئایدەمیر سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو کەسانەی کرد بەهۆی ئاگرەکەی ئامەد و مێردینەوە گیانیان لەدەستدا، داوای کرد لێکۆڵینەوە لە DEDAŞ بکرێت. بانگەوازی لە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کرد دەست هەڵبگرێت لە سیاسەتی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە. چالاکی دانیشتن بە چەپڵە و درووشـم کۆتایی هات.
وان
چالاکی ئێشکگری لەبەردەم شارەوانی وان بە بەشداری پارت و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان بەردەوام بوو.
هاوسەرۆکی دەم پارتی وان، وەیسی دلەکچی قوربانیانی ئاگرەکەی مێردین و ئامەدی بیرهێنایەوە و گوتی: "ڕایگەیاند پارتەکەمان بەرامبەر ڕووداوە سەختەکان هەردەم ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەجێگەیاندووە، لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئێستە، پشتیوانی نیشان داوە". هەروەها ڕایگەیاند چالاکییەکان دژی دانانی قەیوم لەبەردەم شارەوانییەکان، بە فۆرمێکی تر بەردەوام دەبێت.