لە چەندین وڵات چالاکی "دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان" ئەنجامدرا
لە چوارچێوەی کەمپەینی "دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان" لە چەندین وڵات چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا. لە چالاکییەکاندا فیکر و ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاوتوێ کرا.
لە چوارچێوەی کەمپەینی "دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان" لە چەندین وڵات چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا. لە چالاکییەکاندا فیکر و ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاوتوێ کرا.
لە چوارچێوەی کەمپەینی "دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان" لە چەندین وڵات و هەرێم چالاکی بەڕێوەچوو. لەو چالاکییانەدا فیکر و ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاوتوێ کران. پەیوەست بە ڕەوشی هەنوکە و ڕێگەکانی چارەسەر، شرۆڤەی هاوبەش دەرکەوتن. لە چەند وڵات بە دیدگای ئیکۆلۆژی چالاکی ئەنجامدرا.
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە هاوکاری تۆڕی ژنۆلۆژی و ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و (CIMK) و (TSEDEK) سیمینار لەسەر زانست و ژیانی ئەڵتەرناتیڤ و بناغەی پارادایمی جڤاکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژن ئەنجامدرا.
لە شاری ڕیگیۆ کالابریای ئیتاڵیا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی هەرێمی سەبارەت بە تێکۆشانە ئیکۆلۆژییەکان، ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە ئیکۆلۆژیا لە لە پارێزنامەی سۆسیۆلۆژیای ئازادی خوێنرایەوە.
لە شاری لیدای کەتەلۆنیا بە هاوکاری گروپی Ponent amb Kurdistan، ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و ژنۆلۆژی، پێرفۆرمانسێکی خوێندنەوە لەسەر ژیان و فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.
لە بەرشەلۆنە شانۆیەک لەسەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشکرا، شانۆکە لە نووسینی نووسەری باسکی گلادێرئیروستا بوو، لەلایەن کۆمیتەی ژنۆلۆژی و گرووپە فێمێنیستەکانەوە لە گەڕەکی سانت لە کان ڤایس پێشکەشکرا. پاش شانۆکە وتوێژ ئەنجامدرا، دەرکەوت بە ڕێگەی هونەر دەتوانرێت سنوورەکانی دەوڵەت و ڕەگەزپەرستی و نەژادپەرەستی تێپەڕ بکرێت.
لە شاری سانت گالنی سویسرا ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و مەجلیسی ژنانی هەڵبەست کۆچەرین، وۆرکشۆپت ژن و سەرۆکایەتیان ڕێکخست. لەسەر واتا و گرنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ژنان وتوێژ کرا. ژنان پێکەوە تابلۆیان کێشا و پێشکەشی کۆمەڵەکەیان کرد.
لە شاری بەرلین لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی هاوینەی چاندی ژن بە پێشەنگایەتی کۆمیتە ژنۆلۆژی و تێکۆژن و (Ni Una Menos) و (Women in Exile) و گرووپە هونەرییەکان، وتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وێنەی شۆڕشگێڕە ژنەکانی کورد و جیهان نمایشکران. ژنان بانگهێشت کران بۆ وتوێژ. هەروەها کتێبەکان دانران تاوەکو هەرکەس بتوانێت پەیام و ڕوانینی خۆی بڵاوبکاتەوە. هەروەها لە بواری جیا جیا سیمیناری ژنۆلۆژی پێشکەش کرا.
فیکر و ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تێکۆشانی سەدەی ٢١ هەمینی ژناندا، ڕێگەی نوێی کردۆتەوە. شۆڕشگێڕان دەڵێن "بە پرسیارکردن دەچینە پێش". ئێمەش هەنگاو بە هەنگاو بە دیالۆگی ژیانی ئازاد، شۆڕشی ژنان دەئافرێنین.