بە دیمەن

لە دێرسیم بەربەستەکانی پۆلیس بە بەرخۆدان شکێندران

بەرخۆدانی گەل دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی دێرسیم تا دێت مەزنتر دەبێت، بەربەستی ئەو سەدان پۆلیسەی لە ئەنقەرەوە هێنرابوون، شکێندرا.

پاش دەستبەسەراگرتنی شارەوانی دێرسیم، ژمارەی ئەو کەسانەی لەبەردەم شارەوانی کۆبوونەوە، زیاتر دەبن. سەدان تیمی گەڕۆکی تایبەت لە ئەنقەرەوە هێنرابوونە بەردەم شارەوانی و بەربەستیان دانا. بەربەستی پۆلیس بە بەرخۆدانی گەل شکێندرا. گەل بەربەستی ئاسنینی پۆلیسیان شکاند و فڕێیاندانە قەراغی ڕێگەکە.

پاش فراوانبوونی بەرخۆدانی گەل، پۆلیس بە ئاو و گازی فرمێسکڕێژ و گولـلەی پلاستیک هێرشیان کرد. گەل لە ناوەندی شارەکە و شەقامەکان دەستیان بە بەرخۆدان کرد. لە ناوەندی شارەکە هەزاران پۆلیس جێگیرکران. گەل لە شەقامەکان بانگەوازیان کرد بۆ "فراوانکردنی بەرخۆدان".

پۆلیس بە گولـلەی پلاستیک و فیشەک و ئاو و مۆمبی گازی هێرشی کردە سەر بەرخۆدانی گەل. گەل لە شەقام و کۆڵانەکان بڵاوەیان کرد و بە دانانی بەربەست وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.

بەرخۆدان لە شارەکە تا دێت فراوانتر دەبێت.