بە دیمەن

لە دویسبۆرگ فیستیڤاڵی ئیڤانا هۆفمان ئەنجامدرا

نۆیەمین فیستیڤاڵی ئیڤانا هۆفمان بە پێشەنگایەتی یۆنگ ستراگڵ و بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا ئەنجامدرا.

شەڕڤانی مەلەکەپە ئیڤانا هۆفمان (ئاڤاشین تێکۆشین گونەش) کە ٨ ی ئاداری ٢٠١٥ لە شاری تەل تەمری ڕۆژئاوا شەهید بوو، لە زێدی خۆی لە دویسبۆرگ بە فیستیڤاڵێک یادکرایەوە.

نۆیەمین فیستیڤاڵی ئیڤانا هۆفمان بە پێشەنگایەتی یۆنگ ستراگڵ و بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا ڕێک دەخرێت، بە پانێڵێک لەسەر ژنە زیندانییە شۆڕشگێڕەکان دەستی پێ کرد.

لە پانێڵەکەدا لەسەر ناوی ڕێکخراوی ژنانی ئەفغانستان ڕەوا، گۆڤاری ژنانی سۆسیالیست و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی زۆرا قسەکرا.

پاشان گەل لە پارکیئ کانتی ناوەندی دویسبۆرگ گردبوونەوەیان ئەنجامدا. پاش وتەیەک بەناوی سەکەبەوە، گەل نزیکەی کیلۆمەترێک ڕێپێوانیان کرد و بە بەرزکردنەوەی درووشم گەیشتنە گۆڕەپانی فیستیڤاڵەکە، چەندین ڕێکخراوی ژنان و چەپ و ئەنتەرناسیۆنال بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون.

گرووپی مۆسیقا هونەری خۆیان پێشکەش کرد و چەند وتارێک پێشکەش کرا.

هەروەها بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵی زیلان کە ١٥ ی حوزەیران لە دویسبۆرگ بەڕێوە دەچێت.