لە دژی گووشارەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا کۆن-مەد بانگەوازی بەشداری لەچالاکی کرد

کۆن-مەد لە دژی گووشارەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا لە نووررنبێرگ داوای لە کوردستانیان و دوستەکانیان و لایەنە دیموکراتیکەکان کرد کە بەشداری لە چالاکیی ئیدانەکردنی ئەو کردەویە بکەن.

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانیانی ئەڵمانیا(کۆن-مەد) هەڵکووتانی پۆلیسی ئەڵمانیای بۆسەرناوەندی کۆمەڵگەی کوردی نوورنبێرگ ئیدانەکرد و بانگەوازی بەشداری لە چالاکی ئیدانەکردن ئەم کردەوەیە کرد.

کۆن-مەد داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد، هەموو کۆمەڵەکانی ژێر چەتری ئەوان کاری یاسایی دەکەن، خزمەت بە چاندی کۆمەڵگەی کوردی دەکەن و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان قەبووڵی ناکەن کە پۆلیس بە شیوەیەکی نایاسایی بەسەر ماڵی گەلی مەدیا لە نوورێنبرگ و ماڵی بەڕێوەبەرەکەی بگرن و داوای کرد کە حکومەتی ئەڵمانیا واز لەو سیاسەتانەی دژبە کوردان بهێنێت.

کۆم -مەد وەبیری هێنایەوە کە دوێنێ لە شاری نوورینبرگ کوردستانیان و دۆستەکانیان میتینگێکیان بۆ ئیدانەکردنی ئەم کردەوەیە بەریوە بردووە، ئەمرۆش بۆ هەمان ئامانج لە مەیدانی  ئوفسەب پازێ-ی نوورێنبرگ چالاکی ئیدانەکردن بەڕێوە دەچێت و داوای لە کوردان و دۆستەکانی کرد کە بەشداری چالاکییکە بن.

پۆلیسی نوورێنبرگ هەڵیکووتایە سەر ماڵی گەلی مەدیا لە نوورێنبرگ ، ناوەنی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک  و ماڵی هاوسەرۆکی  کۆمەڵەکە مەقبوولە کارتال.

ک-ش