لە دژی خاڵێکی پۆلیس بە نارنجۆک چالاکی ئەنجامدرا
جەنگاوەرانی ئەنگین سینجەر (ئەرداڵ)ی هەبەدەهە لەسەر رێگەی مێرسین-ئەدەنە لە دژی خاڵێکی چاودێری ئاسایشی پۆلیس بە نارنجۆک چالاکیان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ئەنگین سینجەر (ئەرداڵ)ی هەبەدەهە لەسەر رێگەی مێرسین-ئەدەنە لە دژی خاڵێکی چاودێری ئاسایشی پۆلیس بە نارنجۆک چالاکیان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ئەنگین سینجەر (ئەرداڵ)ی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) شەوی ١٩ی ئایار نزیکەی کاتژمێر ٢٣:٠٠ لەسەر رێگەی مێرسین-ئەدەنە لە دژی خاڵێکی چاودێری ئاسایشی پۆلیس بە نارنجۆک چالاکییان ئەنجامدا. راگەیەندرا کە لە چالاکیەکەدا زیان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش گەیشتووە و بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە هەرێمیەکانەوە وەرگیراون، بریندار هەیە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە چالاکیەکە وەک کاردانەوەیەک لە دژی هێرشەکانی سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا ئەنجامدرا.
هەبەدەهە داوای لە هەموو گەنجانکرد کە بە رۆحی هەڵمەتی ١ی حوزەیران لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شکاندنی گۆشەگیری، لە شار و گەورەشارەکان چالاکی بەرپەرچدانەوە ئەنجام بدەن، تا ئەو کاتە ئۆپراسیۆنە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی دڕندە بۆ سەر کوردستان رادەگیرێن. هەبەدەهە دەستنیسانی کرد کە بەتایبەتی "سوپا" و "ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان"، هەر کەس لایەنگری ئەو شەڕە بێت دەکرێت ئامانجی "جەنگاوەران".
هـ . ب