لە فرانکفۆرت چالاکی ئێشکگری بەردەوامە

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەکات.

 بەئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری لە ئیمڕالی و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی ئێشکگری دەستیپێکردووە. لە شارەکانی فرانکفۆرت، مانهایم، فەمبوورگ، ساربڕووخەن و گێەسەن ٥٠ کەس بەشدارییان لەچالاکییەکەدا کرد.

لە رۆژی سێهەمی چالاکی دانیشتنەکەدا گەنجان بەزۆری بەشداری چالاکییەکە بوون. چالاکییەکە لە ڕۆژی ٢٧ی شوبات بە میتینگێک کۆتایی دێت.

ک-ش