لە فرانکفۆرت کوردستانیان و دۆستەکانیان دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە فرانکفۆرت دژی گۆشەگیری ئیمراڵی ڕێپێوانیان کرد.

ڕێپێوان دژی گۆشەگیری

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە فرانکفۆرت لەسەر بانگەوازی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئەدەگەبە) دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی کۆبوونەوە.

چەندین ڕێکخراو بەشداری چالاکییەکە بوون، هەلومەرجی سەختی گۆشەگیرییان شەرمەزارکرد. جەماوەر بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازیان لە سی پی تی و ڕای گشتی ئەوروپا کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

گەل لە چەند شارێک ڕژانە گۆڕەپانەکان

کۆن-مەدی ئەڵمانیاش بۆ پشتگیری لە بانگەوازەکەی ئەدەگەبە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشێوەی هاوکات لە ١٢ شار ڕژانە گۆڕەپانەکان. لە شارەکانی دویسبۆرگ و فرانکفۆرت و فرایبۆرگ و مونستەر و مونشن و شتوتگارت و هانۆڤەر و برێمەن و کۆڵن و دۆرتموندی ئەڵمانیا گۆشەگیری شەرمەزارکرا.