لە گوندەکانی لیجە تیرۆری دەوڵەت؛چوارکەس دەستگیرکران

لە ناوچەی لیجەی ئامەد دەوڵەتی تورک لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەڵیکووتاوتە سەرگوند و مەزراکان، گوندییەکانی ئەشکەنجەکرد و ٤ کەسیان دەستگیرکرد.

سوپای داگیرکەری تورک ئەمجارە گوندەکانی دێرخووش و هۆسەسینکێ-ی لیجەی کردووەتە ئامانج.

لەو دوو گوندە لە ڕۆژی ١٤ی نیسانەوە ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکردووە.

سەربازانی سوپای تورک هاووڵاتیانی گوندەکانیان ئەشکەنجەداوە. لە کێڵگەی ئێمێنۆغلۆ  گەنجێکی تەمەن ١٨ساڵ بە ناوی بەرات ئاکقەیک کە شوانی دەکرد و ٣کەسی تریان دەستگیر کردووە.

ک-ش