لە هاتای لافاو دروستبوو و شاری کابینەکان ژێرئاو کەوت
لە هاتایی کە هێشتا لە ژێر کاریگەری زیانەکانی بومەلەرزەدایە، شاری کابینەکان کە زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی لێ نیشتەجێن، بە هۆکاری لافاو ژێر ئاوکەوت.
لە هاتایی کە هێشتا لە ژێر کاریگەری زیانەکانی بومەلەرزەدایە، شاری کابینەکان کە زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی لێ نیشتەجێن، بە هۆکاری لافاو ژێر ئاوکەوت.
لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا زیانێکی زۆر بەر هاتای کەوت و هەتا ئێستاش شارەکە ئاوەدان نەکراوەتەوە. دوێنێ بە هۆی دابارینی بارێنێکی بە خوڕی زۆرەوە لافاو دروستبوو. چەندین جێگەیی شارەکە ژێر ئاو کەووت. هەروەها شاری کابینەکان کە زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی لێ دەمێننەوە ژێر ئاو کەووتوە.
بە هۆکاری ناجێگری کەش و هەواوە، پارێزگاری هاتایی بۆ ماوەی ڕۆژێک وەستانی دەوامی لە قوتابخانەکانی ناوچەی ئانتاکیا و دەفنەی ڕاگەیاند.