لە هێلبرۆن خێمەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا دانرا
ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و دامەزراوەی بنەماڵەی تێکۆشان بۆ ئازادی لە ناوەندی شاری هێلبرۆن خێمەی هاوکاریان بۆ ڕۆژئاوا دانا.
ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و دامەزراوەی بنەماڵەی تێکۆشان بۆ ئازادی لە ناوەندی شاری هێلبرۆن خێمەی هاوکاریان بۆ ڕۆژئاوا دانا.
لە شاری هێلبرۆنی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری ڕۆژئاوا خێمەی هاوکاری دانرا. لە خێمەکەدا ئەو خواردنانەی کوردان و دۆستەکانیان ئامادەیان کردبوو، فرۆشرا و وەک هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا کۆکرایەوە.
خێمەکە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا و ٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. هاوکارییەکان لەڕێگەی مانگی سووری کوردستانەوە دەنێردرێت بۆ ڕۆژئاوا.
لە چالاکییەکەدا دیسانەوە ڕۆحی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا نیشان درایەوە، گرووپێکی سۆسیالیستی تورک و نوێنەری پارتی (Die Linke) سەردانی خێمەکەیان کرد و پشتگیریان نیشاندا. داهات و هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوا دەنێردرێت.
ڕێکخەرانی چالاکییەکە سوپاسی بەشداربووانیان کرد و دووپاتیان کردەوە ئەم هاوکارییە دەبێتە پشتگیرییەکی مەزن بۆ گەلانی هەرێمەکە.