لە هێرشەکان بۆ سەر عەین عیسا ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٤ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون

لە ساڵی ٢٠٢٤ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە گوندەکانی گرێ سپی وعەین عیسا بەردەوام بوو و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی بەدەیان هاوڵاتی مەدەنی، لەوانە دوو بنەماڵە کۆمەڵکوژ کران کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون.

لەو کاتەوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ شاری گرێ سپییان داگیرکرد، تا ئێستاش هاوڵاتیانی مەدەنی لە گوند و لادێکانی گرێ سپی وعەین عیسا دەکەنە ئامانج. لەو هێرشانەدا بەدەیان هاوڵاتی مەدەنی کوژران و بریندار بوون. 

 لە هێرشەکانی ساڵێی ٢٠٢٤دا بۆ سەرگوندی عەین عیسا و گرێ سپی، ٢٥ کەس شەهید بوون و ٤ کەسیش بریندار بوون. 

 لە ٢٠ی نیساندا گەنجێک بە ناوی “حەسەن محەمەد، لە نزیک ڕێگای نێودەوڵەتی بە دەستی قەناس بەدەستانی سوپای داگیرکەری تورک شەهید کرا. 

 لە ١٤ی تەمووز سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕێگای نێودەوڵەتییان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا گەنجێک بە ناوی خالید ڕدا شەهید بووو گەنجێکیش بە ناوی خەتاب ڕەمەزان سەعد  بریندارکرا. 

 لە ١ی ئاب، قەنناس بەدەستەکانی سوپای داگیرکەری تورک، ٢ هاووڵاتی بە ناوەکانی موحسین هرێتم ئەلجەوال و عەزیز سەلیبی ئەلنەهار لە  گوندی ئەل شیرکێ بریندار کرد. 

 ڕۆژی ٤ی ئەیلول، هاووڵاتییەک بە ناوی عەتاوڵا خالید ئەلعەتی لە گوندی ئەل بەشیر لە ڕۆژئاوای گرێ سپی، بە گولـلەی سوپای داگیرکەری تورک بریندار کرا. 

 لە ٢٠ی تشرین، گوندی ئەل فەتسا تۆپباران کرا. لە ئەنجامدا ٣ منداڵی بنەماڵەیەک کە تەمەنیان لە نێوان ٩-١٢ ساڵدا بوو، شەهید بوون. 

 لە ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی مستریحای عەین عیسا بۆردومان کرد و بنەماڵەیەکی کۆمەڵکوژی کرد. لەو کۆمەڵکوژییەدا ١٢ کەس شەهید بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. 

 ناوی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییەکە بەم شێوەیەن: 

 محەمەد ئیبراهیم ئەل ئیدۆ، مستەفا ئیبراهیم ئەل ئیدو، ئیسماعیل مەحموود ئەل ئیدۆ، حەسەن مستەفا ئەل ئیدۆ، عەبدولقادر مستەفا ئەل ئیدو، ڕۆقیە عوسمان ئەل ئیدۆ، کەوسەر مستەفا ئەل ئیدۆ، نەوما مستەفا ئەل ئیدو، زەمزەم مستەفا ئەل ئیدۆ، نەدا محەمەد ئەل ئیدۆ، ترکیە محەمەد ئەل ئیدۆ و ئەبیر ئەحمەد ئەلفەن. 

 لە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی سفیانی ڕۆژئاوای گرێ سپی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کۆمەڵکوژییەکی دیکەی دژی بنەماڵەیەک ئەنجامدا. لە ئەنجامدا خەلیل سلێمان، وێدە سلێمان، محەممەد ئەل عەبۆ، عەبدولکەریم ئەل عەبۆ، دەلال سلێمان، نادیە سلێمان و دوو منداڵی ساوایان شەهید بوون. 

 لە سەرەتای داگیرکردنی شاری گرێ سپی لە ٢٠١٩، لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە، ٦٥ کەس شەهید کراون و ٩٩ کەسیش بریندار بوون. لە گوندەکانی ئەل سەفاوییە، ئەل دبس، ئەل عەلیمات، ئەل موشیرفا و سەفیانیش لە دژی بنەماڵەکان کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا.