لە هێڵسنکی بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ٤٢ کیلۆمەتر ماراسۆنیان کرد

لە هێڵسنکی پایتەختی فنلەندا، کوردێک بەناوی ئیدریس ئال ئۆسۆ لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەبەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ٤٢ کیلۆمەتر ماراسۆنی کرد.

ئئیدریس ئال ئۆسۆ، شەڤان ڕەشید و گەلۆم جیمهان رۆژی یەکشەمە لەگەڵ ئەوەی بەفرێکی زۆر باریبوو، چالاکیەکەیان ئەنجامدا.

ئال ئۆسۆ ٤٢ کیلۆمەتر، رەشید ٢٠ کیلۆمەتر و جیمهان ٧ کیلۆموتران بڕێ.

ئال ئۆسۆ رایگەیاند ، ئەوان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەبەرانبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، چالاکیەکەیان ئەنجامداوە و ٣ کاتژمێر و ٤٠ خولەک، ٤٢ کیلۆمەتری بڕێوە.

چالاکوانان بە خوێندنەوەی راگەیەنراوێک کۆتاییان بە چالاکیەکە هێنا.

ف.ق