لە کۆڵن گردبوونەوەی پشتیوانی لە زیندانیانی کۆبانێ ئەنجامدرا

بڕیاری قڕکردنی سیاسی لە کۆڵن شەرمەزارکرا، جەماوەر کۆبوونەوە و گوتیان: "تێکۆشانمان مەزنتر دەکەین و هەڤاڵانمان لە زیندان ئازاد دەکەین".

دۆزی کۆبانێ

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لەسەر بانگەوازی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئەدەگەبە) و پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) دژی سزادانی سەدان ساڵەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ سەر سیاسەتمەداران، گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا وێنەی هاوسەرۆکانی گشتی پێشووی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش بەرزکرایەوە.

هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کرێکارانی کۆچبەری ئەڵمانیا عیسمیناز تەمەل ڕایگەیاند ئەمە بڕیارێکە دژی ئیرادەی ژن، دەسەڵاتی فاشیست بە نیازی لەناوبردنی شۆڕشی ژنە لە ڕۆژئاوا، بەم سزایە تۆڵەی خۆی دەکاتەوە، گوتی: "بە تێکۆشانی ژن و گەلان، هەڤاڵەکانمان لە زیندان ئازاد دەکەین".

لەسەر ناوی تەسەپە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و تێشکخرایەسەر هاوکاری ئاکەپە و داعش لە دژی ڕۆژئاوا، دەڵێت: "ئەوانەی گوتیان "کۆبانێ دەکەوێت" خۆیان شکستیان هێنا، بانگەواز لە هەموو گەل و دۆستەکانمان دەکەین، بۆ ئازادی زیندانییەکانمان تێبکۆشن".

هەروەها نامەی فیگەن یوکسەکداغ خوێنرایەوە، فیگەن یوکسەکداغ لە نامەکەیدا دەڵێت" تا ئەمڕۆ نەیانتوانی لەناومان ببەن، نەیانتوانی سەرمان پێ نەوی بکەن. بڕیاری سزای قورس ناتوانێت گەلانی تورکیا لە دەرفەتی ژیانی هاوبەش پاشگەز بکاتەوە. ئەمڕۆش ناتوانن سەرمان پێ نەوی بکەن. بە بەرخۆدان ماوین. بە بەرخۆدان سەردەکەوین. سڵاو و خۆشەویستی".