لە کۆڵن ستاندی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دانرا
ژنان لە کۆڵن ستاندی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان دانا و برۆشوریان بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکرد. ژنان تیشکیان خستەسەر سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی.
ژنان لە کۆڵن ستاندی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان دانا و برۆشوریان بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکرد. ژنان تیشکیان خستەسەر سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی.
ئەندامانی مەجلیسی ژنانی ڤیان و ئەندامانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ستاندیان دانا. ستاندەکە بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دانرا و بەدرێژایی ڕۆژەکە بەردەوام بوو.
لە ستاندەکەدا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا، لە گۆڕەپانەکەش وێنە و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا.
لە چالاکییەکەدا ژنان برۆشوریان بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکرد و تیشکیان خستەسەر سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی.