لە کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین شەڕ و قەیران تاوتوێ کرا
لە کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین قەیران و شەڕ تاوتوێ کرا و نرخاندن بۆ ڕەوشی ژنان لەنێو شەڕدا کرا.
لە کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین قەیران و شەڕ تاوتوێ کرا و نرخاندن بۆ ڕەوشی ژنان لەنێو شەڕدا کرا.
کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە بەشداری ٨٠ نوێنەر بەردەوامە، قەیران و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین تاوتوێ کرا.
زانا موستەفا لە چوارچێوەی قڕکردن و هەژاری و بێکاری و کۆچبەری و گۆڕینی دیمۆگرافیک نرخاندنی کرد.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا کاریگەری هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەسەر گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، کاریگەری شەڕ و شەڕی تایبەت لەسەر گەنجان، ڕەوشی ژنان لەنێو شەڕ و قەیران، ڕفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان لە شەڕەکاندا، هەروەها چۆنێتی ڕێگرتن لەم حاڵەتانە تاوتوێ کران.