لە لەندەن سیمپۆزیۆمی پشتیوانی لە زیندانی سیاسی ئەنجامدرا
لە زانکۆیەکی لەندەن سیمپۆزیۆمی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی دەستی پێ کرد، لە سیمپۆزیۆمەکەدا پەیامدرا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
لە زانکۆیەکی لەندەن سیمپۆزیۆمی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی دەستی پێ کرد، لە سیمپۆزیۆمەکەدا پەیامدرا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
سیمپۆزیۆمی نێونەتەوەیی بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی بە سەرپەرشتی پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان و کۆمیتەی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی نێونەتەوەیی و مەجلیسی گەلی کورد، لە زانکۆی قوتابخانەی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی و ئەفریقی دەستی پێ کرد، چەندین ئەکادیمی و کەسایەتی و نوێنەری ڕێکخراوەکان بەشداربوون.
لەسەر ناوی ڕێکخەرانی سیمپۆزیۆمەکە ئیبراهیم ئاڤجل قسەی کرد و تیشکی خستەسەر دۆزی کۆبانێ، گوتی: "ئەردۆگان بە گوتنی "کۆبانێ کەوت و دەکەوێت" پشتیوانی خۆی بۆ داعش ڕاگەیاند، ئەو کەسانەی سزادا کە شکۆی مرۆڤایەتیان پاراست و دژی زیهنیەتی داعش تێکۆشان. بەڵام تێکۆشانی ئازادی کورد، سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی ئەردۆگان و دەوڵەتی فاشیستی تورکی لەناوبرد و نیازەکانیانی بێهودە کرد. ئەنجامی دۆزی کۆبانێ تۆڵەی ئەم شکستەیە".
ناڕەزایەتی دژی گۆشەگیری ئیمراڵی
ئیبراهیم تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بێدەنگی کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) شەرمەزار کرد، گوتی: "سی پی تی بەم بێدەنگییە هاوبەشی خۆی لە تاوانی گۆشەگیری دەردەخات. تاکە هێز بتوانێت گۆشەگیری هەڵبگرێت، تێکۆشانی هاوبەشی گەلانە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی".
"پیرۆ دەوڵەتی پۆلیسەکانە"
لە بەشی یەکەمی سیمپۆزیۆمەکە، نوێنەری ڕێکخراوی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی پیرۆ، دیانا دیاز قسەی کرد و ئیبراهیم کایپاکایای بیرهێنایەوە.
دیاز ڕایگەیاند پیرۆ دەوڵەتی پۆلیسەکانە، ڕێکخراوی پۆلیسی کۆنترا بە ناوی پیکۆتی لە هەشتاکانەوە لەلایەن دەوڵەتەوە دامەزراوە و هەموو جۆرە ڕێبازێکی ئەشکەنجە بەکاردەهێنێت. داوای کرد هەمووان پشتگیری لەو کەسانە بکەن بەهۆی تێکۆشانی ئازادی گەلانەوە لە زیندانن.
"تێکۆشانی هاوبەش پێویستە"
نوێنەری پارتی سۆسیالیستی بەرەی سریلانکا، چاتورا گوناتیلاکا ڕایگەیاند زیندانیانی سیاسی لە سریلانکا هاوشێوەی ڕەوشی زیندانیانی سیاسی دیکەیە لە جیهاندا.
ئاماژەی بەوە کرد، تێکۆشانی ئازادی نەتەوەیی و تێکۆشانی سۆسیالیزم لەلایەن دەوڵەتانەوە بە تۆمەتی "تیرۆر" تاوانبار دەکرێن، گوتی: "لە دژی هەموو ئەمانە، تێکۆشانی هاوبەش پێویستە".
"لە زیندانەکانی ئێران ئەشکەنجە و دەستدرێژی هەیە"
پارێزەری ئێرانی محەمەد هۆشی ڕایگەیاند دەوڵەتی ئێران بێ دادگاییکردن کۆمەڵکوکی دەکات و ئەشکەنجە و دەستدرێژی دەکاتە سەر زیندانیان، گوتی: "لە ئێران هەم کورد و هەم نەیارانی دەوڵەت دەستبەسەردەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن و بە ساڵان زیندانی دەکرێن. بۆ شکاندنی ئیرادەی زیندانیان گۆشەگیری بەرفراوان دەسەپێنرێت".
پارێزەرەکە ڕایگەیاند لەگەڵ کۆمەڵکوژی کوردان لە ساڵانی هەشتاکانەوە، سیستەمی ئێران لەسەر بندەستی دامەزرا، باسی ئەزموونی خۆی لە زیندانی تاران کرد و چۆن ستەم و ئەشکەنجەی بە چاوی خۆی بینیوە، هەروەها چۆن لە شەوێکدا ٧٥ کەس گولەباران کراون.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد لە بەرخۆدانی دواییندا لەپاش کوشتنی ژینا ئەمینی، ٧٠٠ کەس کوژراون و ژنان ڕووبەڕووی دەستدرێژی و ئەشکەنجە بوونەتەوە.
سڵاو لە کەمپەینی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان کرا
سکرتێری کەمپەینی پشتیوانی کۆڵۆمبیا، ئاندی هیگین بۆتۆم بە سڵاوکردن لە کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بە قسەکانی کرد، پاشان تیشکی خستەسەر ڕەوشی زیندانیان لە چیلی و کۆڵۆمبیا و ڕایگەیاند تێکۆشانیان دژی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بەردەوامە. بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی بکات.
هەروەها لە وتەیەکدا لەسەر ناوی تامیلەکان، تیشکخرایە سەر کۆمەڵکوژی دەوڵەتی سریلانکا بەرامبەر گەلی تامیل و جەختکرایەوە لە گرنگی تێکۆشانی یەکگرتوو.
پاشان پرسیار و وەڵام دەستی پێ کرد و لە دانیشتنی دووەمدا باس لە زیندانیانی سیاسی تورکیا دەکرێت.