لە لیماسۆل گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە لیماسۆل بە ڕێپێوانێک گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر کوردستانیان شەرمەزار کرد.
کوردستانیان لە لیماسۆل بە ڕێپێوانێک گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر کوردستانیان شەرمەزار کرد.
لە شاری لیماسۆلی قوبرس گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا. کوردستانیان لەبەردەم ناوەندی چاندی کوردی تیۆفیلۆس کۆبوونەوە، ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و یەپەگە و یەپەژە و پەکەکە و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بکوژ ئەردۆگان" و "هەزار سڵاو لە ئیمراڵی" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "تورکیای داگیرکەر کوردستان جێبهێڵە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" و "ئێمە ژیانێکی بێ ڕێبەر ئاپۆ قبووڵ ناکەین"یان بەرزکردەوە. هەروەها بڵاوکراوە دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکران.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم شارەوانی لیماسۆل گۆڕا بۆ گردبوونەوە و ڕاگەیاندراو بە زمانی ئینگلیزی خوێنرایەوە.
گردبوونەوەکە بە درووشم کۆتایی هات.