لە مارسیلیا ڕێپێوانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و فشاری دەوڵەتی فەرەنسا لەسەر دامەزراوە کوردییەکان شەرمەزارکرا.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) ڕێکخرا.

لە چالاکییەکەدا پانکارتی "با گۆشەگیری هەڵبگیرێت و دیپۆرت کۆتایی بێت" و لافیتەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" هەڵگیرا، هەروەها درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "هەموومان پەکەکەین" بەرزکرایەوە.

پاشان لەسەر ناوی ناوەندی جڤاکی کورد فەتحی تاتۆس قسەی کرد و تیشکی خستەسەر سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند دژی گۆشەگیری بەرخۆدانێکی نەپساوە پێش دەخەن.

دواتر ئاماژەی کرد بە فشاری دەوڵەتی فەرەنسا و سیاسەتی دووڕووانەی دەوڵەتەکە بەرامبەر گەل و ڕێکخراوە کوردییەکان.

ڕێپێوانەکە بە درووشم و چەپڵە کۆتایی هات.