لە مارسیلیا ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" ئەنجامدرا
گەنجانی کوردستان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی شکۆداریان ئەنجامدا و گوتیان: "ئێمە پارێزەری ڕێبەرێتین، ئێمە لەسەر ڕێگەی شۆڕشین".
گەنجانی کوردستان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی شکۆداریان ئەنجامدا و گوتیان: "ئێمە پارێزەری ڕێبەرێتین، ئێمە لەسەر ڕێگەی شۆڕشین".
گەنجانی کوردستانی و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی گەنجانی کوردستانی لە فەرەنسا (جەکەفە) و مەجلیسی شەهید تیژدا ئەکەجیک لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆبوونەوە.
جەماوەر بە بەرزکردنەوەی درووشم ڕێپێوانیان کرد و برۆشۆریان بە زمانی فەرەنسی دەربارەی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشانی وی خوێنرایەوە و پانکارتەکان بۆ بانگەواز لە کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) بەرزکرایەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان وتەبێژی جەکەفەی مارسیلیا سەرهەڵذان ڤارتۆ تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕەهای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕۆڵی دەوڵەتانی ناتۆ لە گۆشەگیریدا، دووپاتی کردەوە وەک گەنجان گۆشەگیری شەرمەزار دەکەن، بەبێ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کەس ئازاد نابێت، گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سوری ئێمەیە، ڕێبەر ئاپۆ هێڵی ئازادی ژنە، ڕێبەر ئاپۆ هێڵی گەریلای ئازادییە".
سەرهەڵدان تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی گەریلا لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوو لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین و شکستهێنان بە دوژمن، لە تۆڵەی ئەم شکستەدا دوژمن هەموو جۆرە هێرشێک ئەنجام دەدات، هەروەها ئاماژەی کرد بە هێرشەکانی سەر کوردان لە فەرەنسا و بەلژیکا و سەراپای ئەوروپا و هاوکاریکردنی دەوڵەتی تورک لەلایەن دەوڵەتانی ئەوروپاوە، گوتی: "وەک گەنجان دووپاتی دەکەینەوە، تا کوردێک مابێت ئێمە لەسەر شۆڕش دەبین، شوێنکەوتەی ڕێبەرێتی دەبین و پشتگیری لێ دەکەین. هەرچیەک بکەن، لە کۆتاییدا ئێمە سەردەکەوین".
سەرهەڵدان ڕایگەیاند لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا وەک گەنجان لەژێر گۆشەگیریدان، گوتی: "نەوەک هەر بە درووشم، بەڵکو بەشێوەی بەکۆمەڵ فیدایی ڕێبەر ئاپۆین".
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" کۆتایی هات.