لە نانت کۆنسێرتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان" ئەنجامدرا
تەڤ-چاندی فەرەنسا لە نانت کۆنسێرتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان"ی ئەنجامدا.
تەڤ-چاندی فەرەنسا لە نانت کۆنسێرتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان"ی ئەنجامدا.
تەڤ-چاندی فەرەنسا و ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی نانت لە شاری ناتی فەرەنسا کۆنسێرتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان"یان ڕێکخست. لە گۆڕەپانی کۆنسێرتەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی مانگی ئایار هەڵواسرا و هەزاران کەس بەشداربوون.
لە چالاکییەکەدا پەرلەمانتاری دەم پارتی نەورۆز ئویساڵ تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "بەرخۆدانی هەرە مەزن پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. ئەم پارادایمە هەموو هێرشەکانی پووچەڵ کردەوە و بۆتە هیوای گەلانی بندەستی جیهان".
ئویساڵ تیشکی خستەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن لە باکوری کوردستان و تورکیا و هێرشی ڕژێم لەپاش هەڵبژاردن و گوتی: "کارە نایاساییەکانی سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و دۆزی کۆبانێ، بەکورتی ڕوانگەی ڕژێم بەرامبەر گەلی کورد پیشان دەدات".
ئویساڵ ڕایگەیاند گەلی کورد لە هەر کات زیاتر لە سەرکەوتن نزیکە، داوای کرد لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا تێکۆشانی ئازادی زیاتر گەش بکرێت.
کۆنسێرتەکە بە هەڵپەڕکێ و شیعر و چالاکی جیاواز کۆتایی هات.