لە نورنبێرگ یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە

ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە نورنبێرگ و رێکخراوەکانی پارتیزان و ئاتلم یادی شەهیدانی مانگی ئایاریان کردەوە.

ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە نورنبێرگ و رێکخراوەکانی پارتیزان و ئاتلم لە کەسایەتیی شەهید حەقی قەرار، ئیبراهیم کایپاک کایا و فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئانیک، محەمەد زەنگین و نەجمی ئۆنەر و فەرماندەی هەپەگە سینان دەرسیم دا، یادی هەموو شەهیدانی مانگی ئایاریان کردەوە.

یادە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر سینەفیزیۆنێک نمایشکرا.

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، هونەرمەد حەسەن ساگلام شێعرێکی لەسەر شەهیدان پێشکەش کرد.

ژ.ت