بە بۆنەى ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریس، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا ساکینە جانسز (سارا) ئەندامی دامەزرێنەری پەکەکە، فیدان دۆغان (رۆژبین) نوێنەری کەنەکە و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) ئەندامی بزووتنەوەى گەنجان لە شاری پاریسی فەرەنسا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کران، رێپێوان و کۆبوونەوەى جەماوەری لە رۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا رێکدەخرێت و بۆ ئەوەش ئاگاداری و راگەیاندراو بە شەقامەکانی پاریس دا بڵاودەکرێنەوە و هەوڵدەواسرێن.
ئەنجوومەنەکانی کوردان لە پاریس و دەورووبەری نزیکەى ١٠ هەزار راگەیاندراو، پۆستەر، تراکت و ئافیشیان بڵاوکردەوەتەوە و هەڵواسیوە و تیایاندا داوا لە هەموو ئازادیخوازان کراوە بەشداری لە رێپێوان و کۆبوونەوەى جەماوەریی ٩ی کانوونی دووەم دا بکەن.
هەروەها لە ناوەندی پاریس و ناوچەکانی درانسی و ڤیلەر لی بیلی لە رێگەى سینەفیزۆینەوە ژیانی جانسز، دۆغان و شایلەمەز نمایش کرا.
ژ.ت