لە پاریس دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی چالاکی ئەنجامدرا
لە پاریس دژی هێرشی کیمیایی چالاکی ئەنجامدرا، لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە دەوڵەتی تورک لەبەرچاوی جیهان لە باشووری کوردستان تاوان جەنگ ئەنجام دەدات.
لە پاریس دژی هێرشی کیمیایی چالاکی ئەنجامدرا، لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە دەوڵەتی تورک لەبەرچاوی جیهان لە باشووری کوردستان تاوان جەنگ ئەنجام دەدات.
هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بۆ سەر باشووری کوردستان، بە ڕێپێوان و گردبوونەوە لە پاریس شەرمەزار کرا.
ڕێپێوانەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکەوە ئەنجامدرا و سەدان کوردستانی بەشداربوون، پاشان خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان پیشاندرا.
لەسەر ناوی مەجلیسی گەلی کورد دووپاتکرایەوە چەتەکانی ئاکەپە-مەهەپە بەرامبەر گەریلا شکستیان هێناوە و دەیانەوێت بە چەکی کیمیایی ئەنجام بەدەست بهێنن، دەوڵەتی تورک هەموو ڕێسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و لەبەرچاوی جیهان قڕکردن دژی گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی قڕکردن ئەنجام دەدات و تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، کەچی دامەزراوە و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان چاویان لە تاوانەکان داخستووە.
ڕێپێوانەکە بە پەیامی پشتیوانی و بانگەواز لە ڕێکخراوەکان کۆتایی هات.