لە پاریس گۆشەگیری و داگیرکاری ئیدانە کرا

گەنجانی کورد لە بانلیۆی پاریس-ی پایتەختی فەرانسا لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داگیرکاری دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا.

تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ بە درووشمی " گۆشەگیری بەسە، فاشیزم و داگیرکەری بەسە؛ پێکەوە سەرهەڵدان" چالاکییان بەڕێوە برد.

گەنجانی شۆڕشگێڕئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە بانلیۆی دارانجیێ شاری پاریس کۆبوونەوە و پیش ئەوەی کە دەست بە ڕێپێوان بکەن نووسراوەیان بڵاوکردەوە .

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بە گیراوانی سیاسی کورد دراوە لە بەندیخانەکانی تورکیا کە لە ڕۆژی ٢٧ تەشرینی دووهەمی ٢٠٢٠ بەشیوە بێسنوور و خولی لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.

چالاکوانان دواتر بە پانکاردی " ئازادی بۆ ڕێبەرئاپۆ، چارەسەری بۆ کوردستان" ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی " بژی سەرۆک ئاپۆ"، " هەزاران سڵاو لە ئیمڕالی" و " ئازادی بۆ ئۆجالان" وترایەوە.

ک-ش