بە دیمەن

لە پاریس هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکران

لە شارۆچکەی ڕیس ئۆرانجیس لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکران، پەیامدرا: "ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە".

لە شارۆچکەی ڕیس ئۆرانجیس لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی چیچەک بۆتان هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکران.

ژن و کوردستانیان لەبەردەم ناوەندی کەلتووری کوردی فەرەنسا لە ڕیس ئۆرانجیس کۆبوونەوە. بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "تیرۆریست تورکیا" و "ژن ژیان ئازادی" تا بەردەم شارەوانی گریگنی ڕێپێوانیان کرد.

لەکۆتایی ڕێپێوانەکەدا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کوردستان خولەکێک ڕێز نیشان درا.

پاشان لە وتەکاندا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دژی دەسکەوتەکانی گەلی کورد شەرمەزار کرا.

هەروەها دووپاتکرایەوە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئامانجی چەتەکانی داعش بەدی بهێنێت، ناڕەزایەتی پیشاندرا بەرامبەر بێدەنگی لایەنە نێونەتەوەییەکان.

لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، پاراستنی ڕۆژئاوا مەسەلەی شکۆیە.